ڕێـکخراوی ئه‌منستی ئنته‌رناشناڵ ده‌ڵێت میلیشا شیعه‌کان له عێراق که‌سانی سووننه ئاینزا ده‌ڕفێنن و ئه‌شکه‌نجه‌یان ده‌ده‌ن و ده‌یانکوژن.
ڕێـکخراوه‌که که بنکه‌که‌ی له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیایه، له ڕاپـۆرته‌که‌یدا ده‌ڵێت پـێی‌وایه ئه‌م هێرشانه‌ی شیعه تۆڵه سه‌ندنه‌وه بن له به‌رامبه‌ر کاره دڕنده‌کانی چه‌کدارانی داعش که له باکور و ناوه‌ڕاستی عێراقدا ئه‌نجامیان داوه.
هنری ڕیجوێڵ له له‌نده‌نه‌وه ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ناردووه و ده‌ڵێت چاودێران مه‌ترسیـیان هه‌یه شه‌پـۆلێـکی نوێی توندوتیژی تایفی وڵاته‌که بگرێته‌وه.
درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که له‌م فایله ده‌نگیـیه‌دایه.