سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ده‌ڵێت زۆر نیگه‌رانه سه‌باره‌ت به شاری کۆبانی که له ئێسـتادا شه‌ڕوانانی کورد به‌رگری لێده‌که‌ن تاوه‌کو نه‌که‌وێته ژێر ده‌سـتی چه‌کدارانی داعشه‌وه.
سه‌رۆک ئۆباما له‌گه‌ڵ زیاتر له 20 سه‌رکرده‌ی له‌شـکری وڵاتاندا کۆبووه‌وه له بنکه‌یه‌کی هێزی ئاسمانی له ده‌ره‌وه‌ی واشنتنی پایته‌خت بۆ وتووێژکردن سه‌باره‌ت به توندڕه‌وان.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت له ئێستادا 60 وڵات به‌شـدارن له‌م هاوپه‌یمانێتیـیه‌دا به‌م زیاتر له 20 ئه‌ندامه‌ی ئێسـتا له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دان، له‌وانه عێراق، وڵاتانی عه‌ره‌بی، تورکیا، هاوپه‌یمانێتی ناتۆ و هاوبه‌شه‌کانی تریشمان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
هاوکاتی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه دوکه‌ڵ به‌ری ئاسمانی شاری کۆبانی گرتبوو له ده‌مێـکدا توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌کانیان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئه‌م شاره‌ی سه‌رسنووری تورکیا.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت " ناکرێت ئه‌مه ته‌نها له ڕێی ئۆپه‌راسیۆنی له‌شـکریـیه‌وه بکرێت، پـێویسته هه‌ڵمه‌ته‌کان هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌کانی هێز و ده‌سه‌ڵاتمانی تیادابێت. پـێویسته کارێـکی باشتر بکرێت له ڕوانگه‌ی ئاڵوگۆڕکردنی ڕوانینه‌کان بۆ ئه‌وانه‌ی ئێسـتا سه‌رنجیان داوه‌ته شه‌ڕکردن له ناو عێراق و سوریادا.
په‌نتاگۆن ده‌ڵێت فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه، هه‌ردوو ڕۆژی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه 21 هێرشی ئاسـمانیـیان کردووه و به‌ره‌و پـێشـچوونه‌کانی داعشیان ڕووه‌و کۆبانی خاوکردووه‌ته‌وه.