به‌هۆی کرده‌وه‌کانی تیروریستی و تو‌ندوتیژی پتر له 1100 که‌س له مانگی 9 دا له عیراق بۆنه‌ته قوربانی ، و به‌م جۆره ژماره‌ی کوژراوه‌کان له‌م ساڵدا زیادی کردووه که به هه‌ره خۆیناویترین ساڵ بۆ ئه‌و وڵاته له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
ده‌سته‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتۆکان له عیراق ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه گوتیان ژماره‌ی قوربانێکانی مانگی ڕابڕدوو بریتین له 854 خه‌ڵکی سیڤیل و 265 کارمه‌ندی هێزه‌کانی ئاسایش.
جێی باسه له نۆ مانگی ڕبردووی ساڵی 2014 دا به‌لایه‌ن که‌م 12 هه‌زار که‌س کوژراون که ئه‌وه‌ش کۆی گشتی قوربانێکانه له دوو ساڵی ڕابردوو له‌و وڵاته‌دا.
هیڕشکردنی میلیشیا ئیسلامییه سوننه‌کان و ده‌ستگرتنیان به‌سه‌ر به‌شێکی زۆری ناوچه‌کانی باکوور و خۆرئاوا له عیراق هۆییه‌کی سه‌ره‌کییه بۆ زیابوونی ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان، به‌تایبه‌تی له مانگی شه‌شدا که به‌ته‌نها پتر له 900 سه‌ربازی له‌شکری عیراق کوژران.