Accessibility links

سۆران خدری: سه‌رچاوه‌ی دارایی داعش نه‌وت و یارمه‌تی ئیسلامیه‌ فه‌نده‌مینتالیزم و نه‌ته‌وه‌ گه‌راکانه‌

  • Jani Diylan

Soran Khedri سۆران خدری

Soran Khedri سۆران خدری

سۆران خدری: سه‌رچاوه‌ی دارایی داعش نه‌وت و یارمه‌تی ئیسلامیه‌ فه‌نده‌مینتالیزم و نه‌ته‌وه‌ گه‌راکانه‌

بێگومان هه‌ر کام له‌ ئێمه‌ به‌ بێ پێداویستیه‌کانی ژیان وه‌کو نان و ئاو ناتوانین له‌سه‌ر ژیان به‌رده‌وام بین، رێکخراوه‌ی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش له‌ چ سه‌رچاوه‌یه‌که‌وه‌ داراییه‌کانی دابین ده‌کات؟

سۆران خدری چالاکی کاروباری رامیاری و خۆێندکاری دکتۆراه‌ له‌ یاسا له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" سه‌رچاوه‌کانی داعش وه‌ یاخود ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ته‌نها نه‌بستراوه‌ته‌وه‌ به‌ سه‌رچاوه‌یه‌کی تاێبه‌ت، به‌ڵکۆ له‌ ماوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانیه‌وه‌ له‌ عێراق و تاکۆ ئه‌مرۆ، به‌ تاێبه‌ت پاش ده‌ست به‌سه‌راگرتنی شاری ڕه‌قه‌ له‌ سوریادا ده‌بینین چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی جیاوازی به‌ ده‌ست هێناوه‌ بۆ دابینکردنی دارایی خۆێ. کاک سۆران ده‌ڵی یه‌ک له‌و سه‌رچاوانه‌ فرۆشتنی نه‌وته‌، دوو گرتنی بانکه‌کانه‌، چ له‌ عێراق وه‌ یاخود له‌ سوریا وه‌ سێ له‌ رێگاێ به‌ بارمته‌ گرتنی که‌سانی بێگانه و هه‌ر وه‌ها یارمه‌تی دان له‌ لایه‌ن ئیسلامی فه‌نده‌مینتالیزم و نه‌ته‌وه‌ گه‌راکان. کاک سوران ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات که‌ داعش نه‌وته‌که‌ی له‌ رێگای ئه‌و کۆمپانیا نه‌وتانه‌وه ره‌‌وانه‌ی ده‌روه‌ ده‌کات که‌ عه‌ره‌به‌ ناسیونالیست و ئیسلامیه‌ توندره‌وه‌کاندا ده‌ستیان به‌سه‌ر گرتوون".‌

XS
SM
MD
LG