Accessibility links

دکتۆر ئازاد مورادیان: ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌ و گه‌ریلاکان له‌ قه‌ندیل نه‌ده‌بوایان ئه‌مرۆ تیرۆریستان له‌وێ له‌ هات و چوودا بوون

  • Jani Diylan

دکتۆر ئازاد مورادیان Dr.Azad Moradian

دکتۆر ئازاد مورادیان Dr.Azad Moradian

دکتۆر ئازاد مورادیان: ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌ و گه‌ریلاکان له‌ قه‌ندیل نه‌ده‌بوایان ئه‌مرۆ تیرۆریستان له‌وێ له‌ هات و چوودا بوون

سه‌رۆک ئۆباما و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌که‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان خه‌ریکی پلانێکن بۆ روبه‌رووبۆنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و گوایه‌ له‌ ناوبردنیان. ئه‌مه‌ریکا تا چه‌ند شیانی هه‌یه‌ له‌و کاره‌دا سه‌رکه‌وتوو بێت؟

دکتۆر ئازاد مورادیان به‌رپرسی کورده‌کانی دانیشتووی ئه‌مه‌ریکا بۆ دیمۆکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" من پێیم وایه‌ کارێکی ئاسان نییه‌، من پێیم وایه‌ که‌ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ ته‌نها شه‌رکردن له‌گه‌ڵ گروپێکی چه‌کداری 20 – 30 هه‌زار که‌سیدا نییه‌، به‌ڵکۆ له‌و ناوچه‌دا شه‌ڕیکی نێۆخۆ داگێرساوه‌، که‌ ئه‌و شه‌ره‌ نێۆخۆیه‌، له‌ لایه‌که‌وه‌ شه‌ری نێۆ دوو قه‌وم و دوو گرپ نییه‌، به‌ڵکۆ شه‌ری نێوان دوو به‌ره‌ی سه‌ره‌کی ئاێینی ئیسلامه‌. دکتۆر ئازاد هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر به‌ راستی ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌یانه‌وێ هاوکاری بکه‌ن بۆ له‌ ناو بردنی داعش هه‌ر کامێکیان مه‌رجی خۆیان هه‌یه‌ بۆ ئه‌و کێشه‌یه‌. دکتۆر ئازاد ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر له‌ ساڵی 2003 وه‌ گه‌ریلاکان و پێشمه‌رگه‌کان له‌ قه‌ندیل دا نه‌بوایان، ئه‌و قه‌ندیله‌ی که‌ تا ئه‌ندازه‌یه‌ک جێگای مه‌ترسیه‌ بۆ ئه‌وچوار وڵاته‌ی هیزه‌کانی خۆیان به‌سه‌ر کوردا سه‌پاندوون، ئه‌گه‌ر گه‌رلاکان نه‌ بوایان زۆر زووتر تیرۆریسته‌کان، چ تیرۆریسته‌کان الانسار وه‌ یاخود ئه‌وانه‌ی تر له‌و هه‌رێمه‌دا جه‌ولانیان ده‌کرد".

XS
SM
MD
LG