هه‌زاران گه‌ریلای په‌که‌که له ناوچه کوردیـیه‌کانی سوریا و عێراق به‌شـداری شه‌ڕی دژی داعش ده‌که‌ن و ئێسـتا بوونه‌ته هێزێـکی سه‌ره‌کی له شه‌ڕه‌ی کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی له دژی داعش. هاوکات له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونی قه‌یرانه‌که له ئێسـتادا وه‌ها ده‌بینرێت ئه‌مه ده‌رفه‌تێـک بێت بۆ په‌که‌که، به‌ڵام تورکیا زۆر گومانی له په‌که‌که هه‌یه و به‌رده‌وامه له‌سه‌ر گه‌مارۆدانی کوردانی سوریا ئه‌وانه‌ی شه‌ڕی داعش ده‌که‌ن.
دۆریان جۆنز له ئسته‌نبوڵی تورکیاوه ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه به ئینگلیزی ناردووه و خالید فه‌تاح له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به کوردی ئاماده‌ی کردووه.