له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌کرا ده‌نگدانی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر حکومه‌ته‌کی حه‌یده‌ر عه‌بادی دوا بکه‌وێت به‌ڵام دره‌نگانێکی ڕۆژی دووشه‌ممه کارنامه و حکومه‌ته‌که‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری نوێی وڵاته‌که په‌سه‌ندکرا.
ده‌کرێت بگوترێت په‌رله‌مانی عێراق به تێکڕای ده‌نگ وه‌زیره‌کانی کابینه‌ی نوێی په‌سه‌ند کرد.
ڤیان مه‌جید فه‌ره‌ج، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر ده‌ڵێت که هه‌واڵی بڕیاری کوردی خوێندۆته‌وه دووچاری شۆک بووه و ده‌شڵێت له‌م ڕه‌وشه‌ی ئێستای کورددا ژماره‌یه‌ک ڕه‌هه‌ندی گه‌وره‌ی سیاسی و سه‌ربازی له ده‌ستدا بووه که ده‌یتوانی شه‌ڕی گه‌وره‌ی پێ‌بکات له به‌غدادا و ده‌شیتوانی شه‌ڕه‌کانی به شێوه‌یه‌ک چڕ بکاته‌وه که به‌غدا بهێنێته سه‌ر مێزی وتووێژه‌کانی خۆی و وابه‌سته‌شی بکات به داخوازیه‌کانیه‌وه و به‌ڵام پێده‌چێت کورد له دانوستاندنه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌غدا شکستی خواردبێت.
لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌ی بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردی ئه‌و ڕه‌هه‌ندانه‌ی بۆ خۆی به‌کارنه‌هێنا؟
ڤیان مه‌جید فه‌ره‌ج ده‌ڵێت ده‌شێت یه‌که‌م هۆکار ئه‌و گومانانه بن که له‌سه‌ر چۆنیه‌تی خه‌رج کردنی داهاتی نه‌وتدا هه‌ن و دووه‌میشیان په‌یوه‌ندی به‌و خاڵه لاوازانه‌وه هه‌یه که ئه‌م هێزه سیاسیانه‌ی کورد له ماوه‌ی 23 ساڵی ڕابردوودا بۆ خۆیان تۆمارکردووه و ئێستا له ویکیلیکس و پێگه‌کانی تردا بڵاو ده‌بنه‌وه و ده‌شڵێت هۆکاری سێهه‌میش په‌یوه‌ندی به دانوستاندنانه ژێربه‌ژێره‌کانه‌وه هه‌یه که له‌گه‌ڵ تورکیادا ده‌کرێن یانیش له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی تری تێرۆریزمدا.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر ڤیان مه‌جید فه‌ره‌ج کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: