چه‌ندان ساڵه و به تایبه‌تیش پاش دابه‌شبوونه‌کانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان ده‌یان هه‌وڵ دراون بۆ پاراستنی یه‌کڕیزی و هێنانه ئارای ژینگه‌یه‌ک بۆ ئاشته‌وایی له کوردستانی ئێران‌دا، به‌ڵام تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت ، پێده‌چێت زه‌مینه‌ی ناکۆکیه‌کان فراوانتر بووبن نه‌ک نزیک بوونه‌وه له یه‌کگرتنه‌وه.
ده‌شێت له هه‌ندێک ڕه‌هه‌نده‌وه له‌ت بوونی پارتیه‌کی سیاسی یان ڕێکخراوێکی سیاسی ڕه‌وایی هه‌بێت له ڕوانگه‌ی ئایدیۆلۆژی و بنه‌ما تیۆریه‌کان و هاوسه‌نگی هاوکێشه سیاسیه‌کانه‌وه به‌ڵام کاتێک ده‌بێته مایه‌ی تێکدانی یه‌کڕیزی و دابه‌شبوونی کۆمه‌ڵگا و بردنی به ئاڕاسته‌ی قه‌یرانه نه‌خوازراوه‌کاندا ئیدی هه‌موو ڕه‌واییه‌ک له‌ده‌ست ده‌دات.
ژماره‌یه‌ک پرسیار هه‌ن پاش چه‌ندان ساڵ هێشتاش وه‌ڵامیان نه‌دراوه‌ته‌وه، له‌وانه ئایا جیاوازیه ئایدیۆلۆژیه‌کان له نێو حیزبی دیموکرات هێنده قوڵ بوون ته‌نها به دابه‌ش بوونی ئه‌م حیزبه دێرینه چاره‌سه‌ر ده‌کرا؟
میوانی به‌رنامه:
هێمن سه‌یدی، نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وی سیاسی
ئایا گرفته‌کانی ناو سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان هێنده ئاڵۆزبوون به‌شێوه‌یه‌ک به‌ره‌و له‌ت بوونی برد؟
زۆرێک له ڕوناکبیرانی کورد له‌و بڕوایه‌دان بوونی دید و بۆچوونه ستالینیه‌کانی ناو حیزب و ڕێکخراوه‌کان هۆکارێکی ترن له پشت لێکترازانه‌کان و هاوکاتیش نه‌بوونی خواستێکی ڕاسته‌قینه بۆ ڕیفۆرم و خۆ نۆژه‌ن کردنه‌وه به‌پێی پێویستیه‌کانی هه‌ل و مه‌رجه نوێیه‌کان.
ده‌شێت هه‌ندێک له جیابوونه‌وه‌کان وه‌ک هه‌نگاوێکی دروست له ئان و کاتی خۆیدا لێی بڕوانرێت به‌ڵام هه‌رگیز مه‌رج نییه ئه‌و جیابوونه‌وانه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا بێت یانیش به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له‌گه‌ڵدا بێت.
هێمن سه‌یدی، نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی پڕۆژه‌یه‌کی نوێی هه‌یه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ( پڕۆژه‌ی لێبوردن و ئاشتی نه‌ته‌وه‌یی) .
به‌ڕێز سه‌یدی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌و دابڕانانه‌ی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌رده‌وام بن ، ڕه‌وشه‌که به‌ره‌و خراپتر ده‌بات.
چۆن ده‌کرێت ئه‌م پڕۆژه‌یه بکرێته بابه‌تێکی کارا که بتوانرێت کاری له‌سه‌ر بکرێت؟
لایه‌نه سیاسیه‌کان بۆ ناگه‌نه ڕێکه‌وتنێک له‌سه‌ر پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی کوردستانی؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسی تریش له ده‌قی به‌رنامه‌ی "له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا"یه: