Accessibility links

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ڕۆژانه‌ 7.5 ملیۆن دۆلار بۆ شه‌ڕی داعش له‌ عێراق خه‌رج ده‌کات

  • VOA News

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی له‌ عێراق له‌ دژی داعش ئه‌نجامی ده‌دات ڕۆژانه‌ نزیکه‌ی 7.5 ملیۆن دۆلار له‌سه‌ر بوجه‌که‌ی ده‌که‌وێت.

ئه‌دمیراڵ جۆن کیربی گوته‌بێژی په‌نتاگۆن ڕۆژی هه‌ینی گوتی له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی پـێنجه‌وه‌ هه‌تا 26 ی ئه‌م مانگه‌ خه‌رجیـیه‌کانی وه‌زاره‌ته‌که‌ی بۆ شه‌ڕی داعش له‌ عێراق به‌ سه‌دان ملیۆن دۆلار بووه‌ که‌ ده‌کاته‌ نزیکه‌ی 7.5 ملیۆن دۆلار له‌ ڕۆژێـکدا.

جه‌ختی له‌وه‌ش کرد ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌ نیـیه‌ هه‌موو ڕۆژێـک هه‌مان خه‌رجی هه‌بووه‌، به‌ڵـکو ئه‌مه‌ ڕێژه‌که‌یه‌تی.

XS
SM
MD
LG