جه‌نه‌ڕاڵێـکی ئێرانی ده‌ڵێت ئه‌و فڕۆکه بێ فڕۆکه‌وانه‌ی وه‌ک ئێران ده‌ڵێت ئیسرائیلی بوو و له نزیک ده‌زگایه‌کی ناو‌کی نه‌ته‌نز له ناوه‌ڕاستی ئێران خرایه خوارێ، له وڵاتێـکی باکوره‌وه هاتبوو که پـێشـتر به‌شێـک بووه له یه‌کێتی سۆڤێتی جاران.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فارسی نیمچه فه‌رمی ڕۆژی چوارشه‌ممه له زاری جه‌نه‌ڕاڵ مه‌سعود جه‌زائیری جێـگری سه‌رۆکی هێزه چه‌کداره‌کانی ئێران بڵاویکرده‌وه که گوتویه‌تی هێزه‌کانی وڵاته‌که‌ی چاودێری فڕۆکه‌که‌یان کردبوو له‌و ساته‌ی هاتبووه ناو سنووری ئێرانه‌وه، به‌ڵام هیچیان له به‌رامبه‌ریدا نه‌کردووه تاوه‌کو بزانن ئامانجی چی ده‌بێت، پاشان که له ده‌زگای ناو‌کی نه‌ته‌نز نزیک که‌وتووه‌ته‌وه له لایه‌ن هێزی پاسدارانه‌وه موشه‌کێـکی زه‌وی بۆ ئاسـمانی بۆ هه‌ڵدراوه و خراوه‌ته خوارێ.
جه‌زائیری گوتوشیه‌تی ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و وڵاته چه‌ند به‌ڵێنێـک نه‌دات، ئه‌وا ئێران ناوه‌که‌ی ئاشـکرا ده‌کات.
جێی ئاماژه‌یه سێ وڵات له باکوری ئێران‌دا هه‌ن که پـێشتر به‌شێـکی یه‌کێتی سۆڤێت بوون، ئه‌وانیش ئه‌رمینیا، ئازربایجان و تورکمانسـتان.
پاشان جه‌ختی له‌وه کردووه ئێران له به‌رامبه‌ر ئه‌م کاره‌ی ئیسرائیل وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌و ناوچانه‌ی به گوته‌ی خۆی ئیسرائیل داگیریکردوون.