Accessibility links

سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵیت سندوقی ڕه‌شی فڕۆکه‌ جه‌زائیرییه‌که‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌


ده‌یان سه‌ربازی فه‌ڕه‌نسایی گه‌یشتنه‌ مالی بۆ هاوکاری کردن له‌ لێکۆڵینه‌وه‌کانی له‌سه‌ر ئه‌و فڕۆکه جه‌زائیرییه‌ ده‌کرێت که‌ به‌ 118 سه‌رنشینه‌وه‌ که‌وته‌ خواره‌وه‌ که‌ 51 که‌س له‌وانه‌ هاووڵاتی فه‌ڕه‌نسا بوون.

ئه‌و فڕۆکه‌یه‌ی که‌ له‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ که‌وته‌ خواره‌وه‌ له‌ بۆرکینا فاسۆوه‌ به‌ره‌و جه‌زائیر ده‌ڕۆشت . له‌ ئێستادا لێکۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر هۆکاری که‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌که‌ ده‌کرێت به‌لام کاربه‌ده‌ستانی فه‌ڕه‌نسا گومانیان هه‌یه‌ هۆکاری سه‌ره‌کی خراپی که‌شو هه‌وا بوبێت.

سه‌رۆک فرانسوا ئۆلاند ڕایگه‌یاند سندوقی ڕه‌شی فڕۆککه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌ و لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێت.

سه‌رنشینه‌کانی تری نێو فڕۆکه‌که‌ بریتی بوون له‌ 24 که‌سی بورکینا فاسۆ، ‌هه‌شت که‌سی لوبنانی، شه‌شی جه‌زائیری و خه‌ڵکه‌که‌ی تریش هاووڵاتیانی زیاتر له‌ 12 وڵاتی جیاواز بوون.

XS
SM
MD
LG