وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لیبیا ده‌ڵێت به هۆی شه‌ڕ و پـێکدادانی نێوان میلیتانانی دژ به‌یه‌ک، ئه‌وانه‌ی شه‌ڕ ده‌که‌ن بۆ کۆنترۆڵکردنی فڕۆکه‌خانه‌ی نێو نه‌ته‌وه‌یی له ته‌رابلوسی پایته‌خت 47 که‌س له ماوه‌ی 24 کاتژمێری رابردوودا کوژراون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لیبیا له ماڵپه‌ری فه‌رمی خۆیدا له دره‌نگانێکی دوێنێ یه‌کشه‌ممه ئه‌م هه‌واڵه‌ی راگه‌یاند و ئاماژه به‌وه‌ش کرد سه‌رباری ئه‌و کوژراوانه 120 که‌سیش برینداربوون، ده‌شڵێت هێشتا راپۆرتی ته‌واوی ئاماری کوژراو و برینداری به ده‌ست نه‌گه‌یشتووه.
ئه‌م شه‌ڕ و پێکدادانه‌ی که بۆ یه‌ک هه‌فته‌یه به‌رده‌وامه له پـێناو کۆنترۆڵکردنی فڕۆکه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ته‌رابلوس، له نێوان میلیتانانی به‌هێزی شاری زنتانه ئه‌وانه‌ی کۆنترۆڵی فرۆکه‌خانه‌که ده‌که‌ن و میلیتانانی ئیسلامی که له شـاری مسراته‌ی خۆرهه‌ڵاتی ته‌رابلوسه‌وه هاتوون. شه‌ڕه‌کان ده‌سـتیانپـێـکرد دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کان بۆ گه‌یشتن به ئاگربه‌سـتێـک له نێوانیان شـکستی هێنا.