په‌رله‌مانی نوێی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه یه‌که‌م دانیشـتنی خۆی سـازکرد به‌بێ ئه‌وه‌ی بتوانێت سه‌رۆکی نوێی په‌رله‌مان هه‌ڵبـبژێردرێت.
مه‌هدی ئه‌لحافز که به ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی په‌رله‌مانی نوێـیه، سه‌رۆکایه‌تی دانیشـتنه‌که‌ی کرد و له کۆتایی کۆبوونه‌وه‌ی دووه‌می دانیشـتنهکهدا ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ربێت و قه‌واره سیاسیـیه‌کان له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو ڕێبکه‌ون، ئه‌وا دانیشـتنی دووه‌م له 8 ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له کۆبوونه‌وه‌ی یه‌که‌مدا 255 ئه‌ندام په‌رله‌مان له کۆی 328 ئه‌ندام ئاماده‌ی دانیشـتنه‌که بوون، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی ئوسامه نوجه‌یفی سه‌رۆکی لیسـتی (ئهلموتهحیدون للئیسڵاح) داوای نێو کاژمێری بۆ مشتومڕکرد، زۆربه‌ی ئه‌ندامه سوننه و کورده‌کانی په‌رله‌مان ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ی دووه‌م نه‌بوون، به‌وه‌ش ژماره‌ی پـێویست نه‌بوو تاوه‌کو بتوانرێت به‌پـێی ده‌سـتور سه‌رۆکی نوێی په‌رله‌مان هه‌ڵبـبژێردرێت.
هه‌روه‌ها گرژی په‌رله‌مانی گرته‌وه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی کوردی نوێی په‌رله‌مان خانم نه‌جیبه نه‌جیب داوای‌کرد حکومه‌تی سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی گه‌مارۆی سه‌ر هه‌رێمی کوردسـتان هه‌ڵگرێت و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ڕه‌وانه بکات.
جێی ئاماژه‌یه خزه‌یر ئه‌لخوزاعی جێـگری سه‌رۆک کۆماری عێراق و نوری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیر و ژماره‌یه‌ک ڕێبه‌ری دیکه ئاماده‌ی دانیشـتنه‌که‌ی په‌رله‌مان بوون.