بڕیاره ڕۆژی سێشه‌ممه یه‌کی مانگی حه‌وت په‌رله‌مانی نوێی عێراق یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی خۆی ده‌ستپێبکات له نێوه‌ندی قه‌یرانی ئاسایشی و سیاسی وڵاته‌که‌دا.
عه‌دنان عوسمان، نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ده‌ڵێت هێشتا ڕه‌وشه‌که ئاڵۆزه و ناکۆکیه‌کی زۆریش له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کاندا هه‌یه و ئه‌م ناکۆکیانه‌ش له ناو سیعه‌کاندا به ئاشکرایی دیاره که تا ئێستا له‌سه‌ر کاندیدێک ڕێکنه‌که‌وتوون و لایه‌نه‌کانی سوننه‌ش له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆکی په‌رله‌مان کێشه‌یان هه‌یه و کوردیش هێشتا له‌سه‌ر کاندیدێک بۆ پۆستی سه‌رۆکی کۆمار یه‌کلا نه‌بۆته‌وه وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و پۆسته به کورد درا.
عه‌دنان عوسمان، که ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقیشه ده‌شڵێت هه‌ندێک ئاماژه‌ش هه‌ن که له‌وانه‌یه دانیشتنه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کی مانگی حه‌وت هه‌ر نه‌کرێت له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی هه‌ندێک لایه‌نی سوننه‌کان ته‌حریمی ئه‌و دانیشتنه‌یان کردووه و کوردیش له‌وانه‌یه هه‌ر هیچ نه‌بێت به‌شێکی به‌شدار نه‌بێت، به‌ڵام ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر دانیشتنی یه‌که‌می په‌رله‌مان کرا و له‌سه‌ر پۆسته سه‌ره‌کیه‌کانی وڵاته‌که ڕێکه‌وتن نه‌کرێت و دانیشتنه‌که به کراوه‌یی بمێنێته‌وه ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه کێشه‌کان ئاڵۆزتر ده‌بنه‌وه چونکه ئه‌م ڕه‌وشه‌ی عێراق پێویستی به بڕیاری خێرا هه‌یه له‌سه‌ر زۆربه‌ی پرسه‌کان.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ عه‌دنان عوسمان، نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی کردوه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: