Accessibility links

ئارگه‌ش کارزان: ئێمه‌ له‌ لێکۆڵینه‌وه‌داێن و نازانین ئه‌وانه‌ی کوژراوون هه‌ڤاڵانی ئێمه‌ن یان نه‌

  • Jani Diylan

Kodar کۆدار

Kodar کۆدار


ئارگه‌ش کارزان: ئێمه‌ له‌ لێکۆڵینه‌وه‌داێن و نازانین ئه‌وانه‌ی کوژراوون هه‌ڤاڵانی ئێمه‌ن یان نه‌
هه‌ندێ له‌ میدیاکان باس له‌ شه‌ر و پێکدادان ده‌که‌ن له‌ نێوان هێزه‌کانی سوپای پاسداران و که‌سانێکی نه‌ناسراوو و له‌سه‌ر ئه‌نجام به‌لای که‌م چوار که‌س کوژراوون. PJAK

PJAK


ئارگه‌ش کارزان به‌رپرسی ئینفۆرماسیۆنی کۆدار له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئاخۆ پژاک لایه‌نێکی ئه‌و پێکدادانه‌ بوه‌ ده‌ڵێت" راسته‌ ئێمه‌ش ئه‌و ده‌نگ و باسانه‌مانه‌ بیستووه‌ که‌ شه‌ڕیک له‌ ده‌وروبه‌ری شاهۆ له‌ ناوچه‌ی کامیاران رووی داوه‌ و چه‌ند نه‌فه‌رێک کوژراوون، به‌لام وه‌ک لایه‌نی کۆدار به‌شی سه‌ربازی یه‌په‌که‌ واته‌ یه‌کینه‌کانی پاراستنی رۆژهه‌ڵاتی کورستان تا ئێستا ئه‌و شته‌ پشت راست نه‌کراوه ئاخۆ هه‌ڤاڵانی ئێمه‌ بن یان نه‌، ئێمه‌ش له‌ لێکۆڵینه‌وه‌داێن وه‌ شیانی هه‌یه‌ سبه‌ی یان دوو سبه‌ی داخوانی بده‌ێن. کاک ئارگه‌ش سه‌باره‌ت به‌و ئاگر به‌سه‌ی له‌ نێوان پژاک و کۆماری ئیسلامیدا له‌ ئارادایه‌ ده‌ڵێت پژاک و ئێستاکه‌ش وه‌کو سیستمی کۆدار ئه‌وه‌ بوه‌ ئه‌و ئاگر به‌سه‌ بپارێزێت به‌ شێوه‌یه‌ک بیکه‌ێن به‌ دیالۆگ و چاره‌سه‌ریه‌کی دیمۆکراتیک له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا وه‌ ئه‌گه‌ریش شه‌رێک روو بدات له‌ لایه‌ن ئێمه‌وه‌ نه‌بوه‌ به‌ڵکۆ کۆماری ئیسلامیه‌ که‌ نایه‌وی کێشه‌ی کورد له‌ رێگای دیالۆگ و دیمۆکراسیه‌وه‌ چاره‌سه‌ر کات".
XS
SM
MD
LG