کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی لوبنان ده‌ڵێن خۆکوژێـک ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوی له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات ته‌قاندووه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی 2 که‌س و برینداربوونی نزیکه‌ی 20 که‌سی دیکه.
ته‌قینه‌وه‌که ڕۆژی هه‌ینی له به‌رده‌م خاڵێـکی پـشـکنینی پـۆلیس بوو له ناوچه‌ی زهر ئه‌لبێده‌ر له بیقاع له نزیک ئه‌و ڕێگه سه‌ره‌کیـیه‌ی به‌یرووت به دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا ده‌به‌سـتێته‌وه.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌که له پاش تێپه‌ڕبوونی کاروانی ئۆتۆمبیله‌کانی جه‌نه‌ڕاڵ عه‌باس ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشـتی لوبنان بووه به خاڵی پـشـکنینه‌که‌دا.
هه‌رچه‌نده هه‌ندێـک هه‌واڵ باس له‌وه ده‌که‌ن جه‌نه‌ڕاڵ عه‌باس ئامانجی ته‌قینه‌وه‌که بووبێت، به‌ڵام کاربه‌ده‌ستێـک نزیکی ئه‌وه‌ی ڕه‌تکرده‌وه.
ته‌قینه‌وه‌که پاش چه‌ند کاژمێرێـک بوو له‌وه‌ی ئاسایشی لوبنان ڕایگه‌یاند کۆمه‌ڵێـکی تێرۆرسـتی له ئوتێلێـکی ناوچه‌ی حه‌مرای به‌یرووت ده‌سـتگیرکردووه.