Accessibility links

نیاز عه‌بدوڵا: هه‌ندێک ده‌زگای ڕاگه‌یاندن له‌ هه‌رێمی کوردستان خه‌ریکه‌ ده‌بنه‌ زمانحاڵی داعش

  • Balen Salih

نیاز عه‌بدوڵا

نیاز عه‌بدوڵا

له‌م سه‌روه‌ختی ڕووداوانه‌ی عێراق و شه‌ڕی داعشدا گله‌ و گازه‌نده‌ له‌ میدیای کوردی ده‌کرێت سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی ڕووماڵکردنی ڕووداوه‌کان.

نیاز عه‌بدوڵا، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان هاوڕایه‌ و ده‌ڵێت یه‌کێک له‌ کێشه‌ سه‌ره‌کیه‌کانی ئێستا له‌ میدیای کوردیدا سه‌ری هه‌ڵداوه‌ هاوکاتی چڕ بوونه‌وه‌ی شه‌ڕه‌کان له‌گه‌ڵ داعش له‌ باکور و ناوه‌ڕستی عێراق ئه‌وه‌یه‌ میدیا له‌ چه‌ند لایه‌نێکه‌وه‌ ژیانی میدیاکارانی خۆی خستۆته‌ مه‌ترسیه‌وه‌.

نیاز عه‌بدوڵا ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات میدیا ئاڕاسته‌کراوه‌کان خاوه‌ن ستراتیژیه‌تێکی نیشتیمانی نه‌بوون بۆ تێڕوانین بۆ نمونه‌ له‌ دیارده‌ی تێرۆر به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ هه‌ستی به‌رپرسیارێتی لای تاکی کورد به‌هێز بکه‌ن.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان نیاز عه‌بدوڵا ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی که‌ باس ده‌کرێت له‌ ڕووی به‌رپرسیارێتی کۆماڵگایه‌تی و به‌رپرسیارێتی نه‌ته‌وایه‌تیه‌وه‌ بریتی نییه‌ له‌ شاردنه‌وه‌ی زانیاریه‌کان، به‌ڵکو خستنه‌ ڕوویانه‌ به‌شێوه‌یه‌ک که‌ نه‌چێته‌ خانه‌ی پڕوپاگه‌نده‌کردن بۆ تێرۆر، وه‌ ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر بێتوو هه‌ندێک له‌ ده‌زگاکانی میدیا به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستای به‌رده‌وام بێت له‌ ڕووماڵکردنی دۆسێی تێرۆر ئه‌وا هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌و به‌ داعش بوون ده‌بات.
زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:
XS
SM
MD
LG