گه‌وره به‌رپرسێکی کۆما جڤاکێن کوردستان ده‌ڵێت کاتێک ئه‌ندامانی هه‌ده‌په یان به‌ده‌په له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان له ئیمرالی کۆده‌بنه‌وه نوێنه‌رایه‌تی په‌که‌که ناکه‌ن.
ئاژانسی هه‌واڵی دۆگان ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی له زاری (دوران کاڵکان) ئه‌ندامی باڵای که‌جه‌که‌وه بڵاو کردۆته‌وه.
سه‌رۆکی کۆنگره‌ی گه‌ل هاوڕایه و ده‌ڵێت له ڕاستیدا هه‌ده‌په و په‌یه‌ده نوێنه‌رایه‌تی که‌جه‌که و په‌که‌که‌ش ناکه‌ن و ئه‌وان ڕێکخراوی جیاوازن و ده‌شڵێت ته‌نانه‌ت ئه‌و دوو ڕێکخراوه ناتوانن وه‌ک بزوتنه‌وه‌ی گشتیش به ناوی که‌جه‌که‌وه بڕیار بده‌ن به‌ڵام ده‌توانن په‌یامه‌کان بێنن و ببه‌ن و ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که هه‌ده‌په و به‌ده‌په به‌شێکی دانه‌بڕوان له سیاسه‌تی کورد له تورکیادا به‌ڵام وه‌ک جه‌ختی لێده‌کاته‌وه ئه‌و دوو لایه‌نه سیاسیه کوردیه‌ش له ناو تورکیادا هه‌مان بڕوایان هه‌یه.
زوبێر ئایدار ده‌ڵێت هه‌موو متمانه‌یه‌ک به‌و په‌یامانه هه‌ن که عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له زیندانه‌وه ده‌یاننێرێته ده‌ره‌وه چونکه به ده‌ستنوس دێن و ده‌شڵێت ڕێگایه‌ک بۆ چاره‌سه‌رکردنی پرسی میلله‌تێک به ته‌نها و له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له زیندانێکدا نایه‌ته ئاراوه و وه‌ک ده‌ڵێت پێویسته عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ئازادیه‌کی زیاتر و ده‌ست ڕاگه‌یشتنێکی به‌رفراوان تر‌ی هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی کێشه‌ی کورد له تورکیادا.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، زوبێر ئایدار سه‌رۆکی کۆنگره‌ی گه‌ل ده‌شڵێت هیچ جیاوازیه‌ک له نێوان به‌ده‌په و هه‌ده‌په له ناو تورکیا و په‌که‌که له قه‌ندیل و که‌جه‌که‌ش له ئه‌وروپا نییه بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی کێشه‌ی کورد له تورکیادا و ده‌شڵێت هه‌ڵوێست یه‌که و ده‌شێت هه‌ندێک جار به‌رپرسێک به ڕوانینی جیاواز قسه بکات به‌ڵام له کۆتاییدا هه‌ر هه‌مووی له یه‌ک سه‌رچاوه‌وه قسه ده‌کرێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: