Accessibility links

ملیتانان له‌ عێڕاق بۆ ماوه‌یه‌کی خوێندکارانی زانکۆ به‌ بارمته‌ ده‌گرن


Gunmen patrol during clashes with Iraqi security forces in Fallujah, 40 miles (65 kilometers) west of Baghdad, Iraq, Jan. 5, 2014.

Gunmen patrol during clashes with Iraqi security forces in Fallujah, 40 miles (65 kilometers) west of Baghdad, Iraq, Jan. 5, 2014.

کاربه‌ده‌ستانی عێڕاق و شایه‌تان ده‌ڵێن شه‌ممه‌، ملیتانان به‌سه‌ر زانکۆیه‌کیان داداوه‌ له‌ پارێزگای نائارامی ئه‌نبار، بۆ ماوه‌یه‌کی کورت به‌ ده‌یان خوێندکاریان به‌ بارمته‌ گرتبو و دواتر له‌ ناو شه‌ڕه‌ ته‌قه‌که‌دا له‌ زانکۆکه‌ کشانه‌وه‌.
ئه‌و هێرشه‌ بۆ سه‌ر زانکۆی ئه‌نبار له‌ کاتێکدا دێت که‌ توندڕه‌وه‌ ئیسلامییه‌کان و ملیتانی تری دژه‌ حکومه‌ت کۆنترۆڵی چه‌ند ناوچه‌یه‌کی نزیک ڕۆمادی پایته‌ختی ئه‌نبار و شاری فه‌للوجه‌ یان گرتۆته‌ ده‌ست له‌وه‌تای مانگی 12 و له‌ ناو گرژی نێوان سوننه‌کان و حکومه‌تی به‌ زۆرینه‌ شیعه‌ له‌ به‌غدا.
له‌گه‌رمه‌گه‌رمی تۆپبارانکردن و شه‌ڕه‌ تفه‌نگ نێوان ملیتانه‌کان و هێزه‌کان سه‌ربه‌حکومه‌ت، واز له‌ زانکۆکه‌ هێندرا و له‌و کاته‌ مه‌دنییه‌کان به‌هۆی توندوتیژییه‌که‌وه‌ هه‌ڵاتن.


XS
SM
MD
LG