پۆلیس له مالاوی ده‌ڵێت گازی فرمێسک ڕژێنی به‌کارهێناوه بۆ بڵاوه‌پێکردنی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی داوای سه‌رله‌نوێ بژاردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که ده‌که‌ن.
خۆپیشانده‌ارن ئه‌مڕۆ هه‌ینی تایه‌یان سوتاندووه و ژماره‌یه‌ک دوکانیشیان شکاندووه له پایته‌ختی وڵاته‌که.
ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ش به‌ر له بڕیاری دادگای باڵای وڵاته‌که بووه له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که ، یان بڕیاری سه‌ر له نوێ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان.
ئۆپزسیۆنی مالاوی نیگه‌رانی زۆری هه‌ن له‌وانه دره‌نگ که‌وتنی کردنه‌وه‌ی بنکه‌کانی ده‌نگدان، ناڕیک و پێکی له کارته‌کانی ده‌نگداندا.
ئه‌م هه‌ڵه و که‌موکوڕیانه‌ش وه‌هایان کرد کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنی وڵاته‌که ماوه‌ی ده‌نگدان بۆ ڕۆژێکی تر درێژ بکاته‌وه و له هه‌ندێک ناوچه‌ی وڵاته‌که‌ش بۆ ماوه‌ی 3 ڕۆژ.
جۆیس باندا سه‌رۆکی مالاوی ده‌ڵێت فێڵ و ته‌ڵه‌که له هه‌ڵبژاردندا کراوه.