وه‌زاره‌تی نه‌وتی حکومه‌تی عێراق ده‌ڵێت ڕێوشوێنی یاسایی له دژی تورکیا و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیـیه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتان ده‌گرێته‌به‌ر له به‌رامبه‌ر هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێم له ڕێگه‌ی تورکیاوه به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕۆژی هه‌ینی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ی به‌یانـنامه‌یه‌کی له‌م باره‌یه‌وه بڵاوکرده‌وه و تیایدا ده‌ڵێت سکاڵای له‌سه‌ر حکومه‌تی تورکیا و کۆمپانیای (بۆتاش) ی تورکی داوه به ژوری بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی له پاریس.
وه‌زاره‌ته‌که ده‌ڵێت حکومه‌تی تورکیا ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی سـاڵی 2010 ی پـێشـێلکردووه، به‌وه‌ی له 21 ی مانگی پـێنجه‌وه ڕێگه‌ی به هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردسـتانی داوه بۆ بازاڕه‌کانی جیهان له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جیهانی تورکیـیه‌وه.
ده‌شڵێت سـکاڵا له دادگا له دژی وه‌زاره‌تی سامانه سروشـتیـیه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتانیش تۆمارده‌کات، چونکه به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی حکومه‌تی ناوه‌ندی نه‌وتی هه‌نارده‌کردووه.
پـێشتر تانه‌ر یه‌ڵدز وه‌زیری وزه‌ی تورکیا ڕایگه‌یاند یه‌که‌م بڕه نه‌وتی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جیهانه‌وه هه‌نارده‌کرا که یه‌ک ملیۆن بۆشکه نه‌وت بوو. گوتیشی ئه‌و نه‌وته‌ی هه‌رێم که له‌و به‌نده‌ره عه‌مبارکراوه نزیکه‌ی 2.5 ملیۆن بۆشکه نه‌وته.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق هه‌روه‌ها ئاگاهی به هه‌موو کۆمپانیاکانی نه‌وت دا نه‌وتی عێراقی به شێوه‌یه‌کی نایاسایی نه‌گرن، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا خۆیان له ئه‌نجامه‌کانی گرتنه‌به‌ری ڕێگه یاسایـیه‌کان له دژیان به‌رپـرسیارده‌بن.