سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ له‌ده‌ره‌وه‌ی باڵێۆزخانه‌ی چین له‌هانۆی ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی پۆلیس بڵاوبووبوونه‌وه . هه‌روه‌ها ئه‌و پارکه‌ی له‌هه‌فته‌ی ڕابردوودا له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه به‌کار هات، په‌رژینی بۆ دانرابوو.
ژماره‌یه‌کی که‌م له‌خۆپیشانده‌ران له‌وێ ده‌رکه‌وتن له‌لایه‌ن پۆلیسه گه‌مارۆدران و ڕێگریان لێگرتن له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وانان و و میدیادا گفتووگۆبکه‌ن. (لوو ثینهان) یه‌کێکه له‌خۆپیشانده‌ران دژ به‌چین له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت:
ژماره‌یه‌ک له‌هاورێکانی ویستیان به‌شداری خۆپیشاندانه‌که‌ی ئه‌مرۆ بکه‌ن به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسه ڕێگریان لێ‌کرا له‌ماڵی خۆیان ده‌ربچن.
له شاری (هوو چی من) پۆلیس ژماره‌یه‌ک خۆپشانده‌ری ده‌ستگیرکرد. له‌هانۆی خۆپیشانده‌رێک ته‌مه‌ن 22ساڵ له‌کاتێکدا لێدوانی بۆ ده‌نگی ئه‌مریکا ئه‌دا پۆلیس به‌جلوبه‌رگی مه‌ده‌نیه‌وه له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌کێدا دووریان خسته‌وه.
کارمه‌ندێکی پۆلیس ده‌ڵێت: گردبوونه‌وه‌کان له‌ناوچه‌که‌دا نایاسایی‌یه.
گۆڕانکارییه‌کان بۆ حکومه‌ت ناخوازیاره، له‌هه‌فته‌ی پێشوودا ڕێگایدا خۆپشاندانی فراوان له‌و وڵات‌دا به‌ڕێوه‌چێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌هه‌فته‌ی ڕابڕدوودا کاری تووندوتیژی په‌یوه‌ندیدار به‌خۆپشاندانه‌کانی ناوچه‌ی پیشه‌سازی له‌باشوور و ناوه‌ڕاستی ڤێتنام که‌وته‌وه، 2 کرێکاری چینی کوژران و ژماره‌ی برینداره‌کان گه‌یشته 100 که‌س.
هه‌ندێک چاو‌دێر هۆی کاری تووندوتیژی ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ دۆخی که‌م ده‌رامه‌تی ژیان، نه‌ک بۆ تووڕه‌بوون دژ به‌چین.
له‌کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ڕۆژی شه‌ممه له‌سه‌ر کاری تووندوتیژی، به‌رپرسان هه‌وڵیاندا وه‌به‌رهێنه‌ران دڵنیاکه‌نه‌وه. به‌رپرسان ووتیان له‌ئێستادا دۆخه‌که له‌ژێر کۆنترۆڵدایه و کۆمپانیاکانی زیانیان پێگه‌یشتوه قه‌ره‌بوو ده‌کرێنه‌وه.
جه‌نه‌ڕال (هوانگ هۆنگ تو) سه‌رۆکی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی لێکۆڵینه‌وه له‌وه‌زاره‌تی ئاسایشی گشتی به‌ڕۆژنامه‌وانانی ڕاگه‌یاند سه‌دان که‌س ده‌ستگیرکراون. وگوتی ره‌خنه له‌کاردانه‌وه‌ی خاوی وه‌زاره‌تی ئاسایشی گشتی هه‌بوو ، به‌ڵام وه‌ڵامدانه‌وه‌ی حکومه‌ت له‌کاتی خۆیدابوو، کاردانه‌وه‌ی پێشوه‌خت بوو بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی زیانه‌کان.
ململانێکه له‌سه‌ر سه‌کۆکه‌ی نه‌وت هیج نیشانه‌یه‌کی پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی تێدا به‌دی ناکرێت. ڤیتنام ده‌ڵێت چین ژماره‌ی پاپۆڕه‌کانی له‌ناوچه‌که‌دا بۆ 130زیاتر کردووه ، له‌وانه 4 پاپۆڕی سه‌ربازی ده‌ریایی.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی چین، شینخوا، بڵاوی کرده‌وه دوای که‌وتنه‌وه‌ی ئاژاوه، چین 3 هه‌زار هاوڵاتی ڤێتنامی دورخستوه‌ته‌وه.
رۆژی شه‌ممه سه‌رۆک وه‌زیران (نگوین تان) زنجیره‌یه‌ک په‌یامی له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فوونه‌که‌یه‌وه بڵاوکرده‌وه له‌تۆڕی به‌شداربوانی ته‌له‌فوونی سه‌ر به‌ده‌وڵه‌ت ، داوا ی کرد سۆزی نیشتمانی خۆیان ده‌رببڕن به‌ڵام به‌شداری خۆپیشاندانی نایاسایی نه‌بن، یه‌که‌م په‌یامی له‌ڕۆژی 5شه‌ممه‌ی ڕابردودا بڵاوکرده‌وه.
ئه‌وه‌ی ڕوون نیه خۆپیشاندانه‌کان به نایاسای ناوده‌بریت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کاردانه‌وه‌کانی ئه‌مرۆی پۆلیس نیشانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی حکومه‌ت ڕێگا به‌خۆپیشاندانی زیاتر به‌م زووانه دژ به‌چین نادات.