کۆمکاری عه‌ره‌ب کۆبوونه‌وه‌یه‌کی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌ڵوه‌شـانده‌وه که بڕیاربوو ڕۆژی دووشه‌ممه له ریازی پایته‌ختی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه به‌ڕێوه‌بچێت.
ئه‌حمه‌د بن حلی جێـگری سـکرتێری گشـتی کۆمکاره‌که له وتووێژێـکدا له‌گه‌ڵ ڕادیۆ سه‌وا گوتی کۆبوونه‌وه‌که دواخرا، تاوه‌کو بوار به بان کی مون سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بدرێت به‌و ڕاپـۆرته‌دا بچێته‌وه که له لایه‌ن ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی نێردراوی تایبه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بۆ قه‌یرانی سوریا بۆی ئاماده ده‌کرێت.
گوتیشی کۆبوونه‌وه‌که له‌سه‌ر داوای سعودیـیه دواخرا که خۆشی داوای به‌سـتنی کردبوو.
پاشـان ئه‌حمه‌د بن حلی جه‌ختی له‌وه کرد ئه‌و شه‌ڕه‌ی بۆ ماوه‌ی سێ سـاڵه له سوریا درێژه‌ی کێشـاوه ته‌نها به ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسی کۆتایی‌پـێدێت. گوتیشی هه‌وڵه‌کان نه‌وه‌سـتاون بۆ سـازکردنی کۆنگره‌ی ژنێڤ 3 ، چونکه مێزی دانوسـتاندن ته‌نها ڕێگه چاره‌یه.
به‌ڵام دانی به‌وه‌دا نا که هیچ له ئاسۆدا نابینێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌که، به تایبه‌ت پاش سووربوونی ڕژێمی سوریا له‌سه‌ر سـازکردنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی، ئه‌مه‌ش له لایه‌ن کۆمکاری عه‌ره‌ب و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه ڕه‌تکراوه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له ئه‌گه‌ری ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی ئیبراهیمی ده‌که‌ن، حلی گوتی ئه‌گه‌ربێت و ئه‌وه ڕاستبێت، ئه‌وا سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ماوه‌ی مانگێـک ڕایده‌گه‌یه‌نێت.