له پاش بانگه‌شه‌کانی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی کوردستانی عێراق جۆرێک له نیگه‌رانی هاتۆته ئاراوه که لایه‌نه سیاسیه‌کان هێنده‌ی ئه‌وه‌ی خاڵی ناکۆکی خۆیان ده‌خسته ڕوو، نه‌یانتوانی ئه‌و دڵنیاییه له‌ناو هه‌رێمی کوردستاندا دروست بکه‌ن که له په‌رله‌مانی عێراقدا هه‌ر هیچ نه‌بێت له‌سه‌ر دۆسێ چاره‌نوسسازه‌کان هاوهه‌ڵوێست ده‌بن.
دکتۆر سه‌ردار عه‌زیز، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان ده‌ڵێت جێی مه‌خابنه وه‌ها له هه‌ڵبژاردن ده‌ڕوانرێت که ته‌نها ململانێ بێ له‌گه‌ڵ یه‌کتردا و به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌غدا و شوێنی کورد له به‌غدادا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نا‌بینیت بووبێته گوتارێک له هه‌ڵبژاردندا و ده‌شڵێت زاڵبوونی ئه‌م لۆکاڵیهته وه‌های کردووه ته‌نانه‌ت نه‌زانرێت پڕۆژه‌ی کورد له به‌غدا چییه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر سه‌ردار ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که هیواداره له‌پاش ئه‌م هه‌ڵبژاردنه لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێ له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا هه‌ڵبدرێته‌وه و خاڵه هاوبه‌شه‌کان بدۆزرێنه‌وه و ده‌شڵێت ڕه‌نگه ئه‌و خواسته سیاسیه له نێوان لایه‌نه‌کاندا هه‌بێت به‌ڵام ململانێکانی نێوان پارتی و گۆڕان و یه‌کێتی و نه‌بوونی گوتارێکی ئاشکرا و گۆڕانکاریه‌کان له شێوازی ده‌ربڕینه‌کاندا وه‌هایان کردووه که گوتاره باڵا نیشتیمانیه‌که لاوازبێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: