Accessibility links

ئۆکرانیا فه‌رمانی کرداره‌کانی دژه‌ تیرۆری نوێ داوه‌ له‌ رۆژهه‌ڵات


US Vice President Joe Biden (R) and Ukraine's acting Prime Minister Arseniy Yatsenyuk leave after a joint press conference in Kyiv on April 22, 2014.

US Vice President Joe Biden (R) and Ukraine's acting Prime Minister Arseniy Yatsenyuk leave after a joint press conference in Kyiv on April 22, 2014.

ئۆکرانیا فه‌رمانی کرداره‌کانی دژه‌ تیرۆری نوێ داوه‌ له‌ رۆژهه‌ڵات
سه‌رۆکی کاتی ئۆکرانیا ئۆلیکسانده‌ر تورچینۆڤ به‌ هێزه‌کانی ئاسایش فه‌رمانی داوه‌ له‌ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی کرداره‌کانی دژه‌ تیرۆر له‌ رۆژهه‌ڵاتی ئۆکرانیا، پاش ئه‌وه‌ی رامیار زانێکی خۆجه‌یی له‌ پارته‌که‌ێدا و که‌سێکی تر به‌ مردوویی دۆزرابو‌نه‌وه‌ و نیشانه‌ی ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌یان پیه‌وه‌ بوه‌.
فه‌رمانه‌که‌ له‌ رۆژی سێشه‌مه‌دا بوه،‌ هه‌ر چه‌ند کاتژمێرێک پاش ئه‌وه‌ی جێگری سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان جۆ باێدن پاێته‌ختی ئۆکرانیا به‌ جێ هێشت. ئه‌و له‌ مۆسکۆ داوای کرد رێز له‌ به‌ڵێنی بگرێت له‌ کێشانه‌وه‌ی پشتێوانی بۆ جیاخوازه‌ چه‌کداره‌کانی سه‌ر به‌ روسیا له‌ ناوه‌وه‌ی ئۆکرانیا. هه‌ر وه‌ها فه‌رمانه‌که‌‌ پاش راپۆرته‌کان هاتووه‌ که‌ فرۆکه‌یه‌کی هێزی ئاسمانی ئۆکرانی نزدیک شاری سلۆڤیانسک ته‌قه‌ی لێکراوه‌.
یه‌کمین هه‌وڵدانی ئۆکرانیا بۆ وه‌ده‌رنانی جیاخوازه‌کان له‌ رۆژهه‌ڵاتی که‌ به‌ زۆرێنه‌ روسی قسه‌ ده‌که‌ن له‌ هه‌فته‌ی رابوردوو سه‌ری نه‌گرت. هیزه‌کانی ئۆکرانیا هه‌ر له‌و کاته‌وه‌ له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ که‌ له‌ ژنیێڤ سه‌ودایه‌ک له‌گه‌ڵ وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان، روسیا و ئوکرانیا و یه‌کێیتی ئه‌وروپا واژوو کرا که‌متر چالاکی هه‌بوه‌.
تورچینۆڤ ووتی یاخیبوه‌کان ده‌ستیان کردوه‌ به‌ ئازاردان و کوشتنی نیشتمان په‌روه‌رانی ئۆکرانی ، ئه‌و هه‌ر وه‌ها ووتی ئه‌وان گاڵته‌ به‌و بریارانه‌ ده‌که‌ن که‌ له‌ ژنیێڤ وه‌رگێراوون.
XS
SM
MD
LG