نوێنه‌ری تایبه‌تی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ ئه‌فغانستان به ده‌نگده‌رانی ڕاگه‌یاند ئه‌وان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تیدا داهاتوی خۆیان دیاری بکه‌ن.
تالیبان هه‌ڕه‌شی کردووه به به‌کارهێنانی توندوتیژی هه‌ڵبژاردنه‌کانی نیشتیمانی و خۆجێیی بشێوێنێت. و هۆشداری داوه به ده‌نگده‌رارن له ماڵه‌کانی خۆیان ده‌رنه‌چن.
نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان جان کوبس، ده‌ڵێت هاووڵاتیانی ئه‌فغانی نابێت ڕیگا به هێچ که‌س بده‌ن بێبه‌شیان بکات له مافی ده‌نگدانیان.
که‌بس گوتی ڕه‌نگه سه‌ختی و کێشه‌ی ئاسایش هه‌بێت به‌ڵام ئه‌فغانستان زۆر له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ساڵی 2009 باشتر خۆی ئاماده کردووه بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ڕۆژی شه‌ممه. ده‌ڵێت ئه‌و هیوایه‌ش هه‌یه ئه‌فغانییه‌کان ئه‌م قۆناغی ده‌نگدانه به سه‌رکه‌وتووی تێپه‌ڕێن.
تالیبان به‌رپرسیارێتی توندوتیژییه‌کانی په‌یوه‌ست به هه‌ڵبژاردنی گرتۆته ئه‌ستۆ، له ناویاندا هێرشه خۆکوژییه‌که‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان که بوو به هۆی کوشتی به‌لایه‌نی که‌م 6 ئه‌فسه‌ری پۆلیس.