Accessibility links

که‌ژاڵ هادی: سێ براوه‌ی یه‌که‌م به‌رپرسن له‌ دواکه‌وتنی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان

  • Balen Salih

که‌ژاڵ هادی

که‌ژاڵ هادی

یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان پێشنیازی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌کات ئه‌گه‌ر بێتوو به‌ زووترین کات کۆنه‌بێته‌وه‌ و ده‌شڵێت هیچ بیانویه‌ک نییه‌ تا په‌رله‌مان کۆبوونه‌وه‌ی یه‌که‌می خۆی به‌ کراوه‌یی بهێڵێته‌وه‌ و ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵنه‌بژێرێت.

که‌ژاڵ هادی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێم له فراکسیۆنی یه‌کگرتووی ئیسلامی ده‌ڵێت ماوه‌یه‌کی زۆر به‌سه‌ر دانیشتنی یه‌که‌می په‌رله‌ماندا تێپه‌ڕیوه‌ و ئه‌م ماوه‌ دوور و درێژه‌ش ده‌رفه‌تێک بوو بۆ لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان تا بگه‌نه‌ ئه‌نجامێک بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، که‌ژاڵ هادی باسیش له‌وه‌ ده‌کات لایه‌نه‌که‌ی له‌گه‌ڵ هه‌موو فشارێکدایه‌ تا په‌رله‌مان درێژه‌ به‌ کۆبوونه‌وه‌کانی خۆی بدات و ده‌شڵێت پشتیوانی له هه‌ڵوێستی‌ هه‌موو لایه‌نێک ده‌کات بۆ کۆتایی هێنان به‌م ڕه‌وشه‌ی له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراق هاتۆته‌ ئاراوه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:
XS
SM
MD
LG