کاربه‌ده‌ستانی عێراق ده‌ڵێن له ئاکامی ژماره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه له ڕۆژی سیشه‌ممه که شه‌قامه‌کانی بازرگانی و هێزه‌کانی ئاسایشی له به‌غدای پایته‌خت و ده‌ورووبه‌ری کردبووه ئامانج، به‌لایه‌نی که‌م 12 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
کاربه‌ده‌ستانی پۆلیس ده‌ڵێن بۆمبێکیش هه‌روه‌ها له نزیك کۆگایه‌ك له‌دوای نیوه‌ڕۆی سێشه‌ممه له شاری پیرۆزی که‌ربه‌لا ته‌قیه‌وه و له ئه‌نجامدا سێ که‌س کوژران و به‌لایه‌نی که‌م 16 که‌سی تر برینداربوون. که‌ربه‌لا 80 کم له باشوری به‌غداوه دوره.
پۆلیس ده‌ڵێت له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی ماشێنێکیش له شارۆچکه‌ی حا‌فرییه به‌لایه‌ن که‌م یه‌ك که‌س گیانی له‌ده‌ستدا، چه‌ند خوله‌کێك به‌دواییدا بومبێکی تر له هه‌مان شارۆچکه له نزیك وێزگه‌یه‌کی پاس ته‌قیه‌وه و له ئاکامدا 2 که‌س کوژران و 5 که‌سی تر برینداربوون.
له باشوری به‌غدا له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی ماشێنێك که هێزه‌کانی ئاسایشی کردبووه ئامانج 2 کارمه‌ندی پولیس کوژران و 9 که‌سی تر برینداربوون.