پێنجشه‌ممه، مافناس شوان سابیر له‌سه‌ر بڕیاری دادوه‌ری دادگای ته‌حقیقی هه‌ولێر به که‌فاله‌ت ئازاد کرا له پاش 3 ڕۆژ له ده‌ستگیرکرانی له‌سه‌ر بڕیاری دادگای لێکۆڵینه‌وه له هه‌ولێر.
ئه‌و له گفتوگۆی له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکاداگوتی له‌سه‌ر داوای پارێزه‌رانی خۆبه‌خشی، دادوه‌ر ڕازی بو تا ئه‌و به‌که‌فاله‌ت ئازاد بکرێت و خێزانیشی بو به که‌فیلی.
مافناس شوان سابیر خۆی یه‌کێکه له لێکوڵه‌رانی دادی (له سه‌رۆکایه‌تی دادوه‌ری گشتی وه‌ک لێکۆڵه‌ر که‌ڵکی لێوه‌رده‌گیرێت) و ده‌ڵێت،" به‌شێکی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریم و کوڕی ئه‌و خێزانه‌م که پێی ده‌گوترێت خێزانی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری هه‌رێمی کوردستان."
شوان سابیر له بواری کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا کارده‌کات. ئه‌و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئه‌میندارانه به ناوی "ڕێکخراوی فریاکه‌وتنی میللی."
گیرانی ئه‌و مافناسه ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری زۆری لێکه‌وته‌وه و ئه‌و ده‌ڵێت بێگومان ئه‌وه کاریگه‌ری به‌سه‌ر بڕیاری ئازادکرانی ئه‌و به که‌فاله‌ت هه‌بووه.
سه‌باره‌ت به هۆی ده‌ستگیرکرانی ئه‌و ده‌ڵێت سرنج و تێبیینیان له سه‌ر که‌مو کوڕیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، حکومه‌ت و په‌رله‌مان داب‌و و راسپار‌ده‌یان داب‌و بۆ باشترکردنی ڕۆشی مافه‌کانی مرۆڤ به‌ڵام وادیار بو ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له هه‌رێمی کوردستان به هه‌ڵه له نییه‌تی تێبگات و پێیوابێت مه‌به‌ست "ته‌شهیر و ناوزڕاندن" بو.