Accessibility links

لێپـرسینەوە لەگەڵ بەرپـرسانى ئەمنى موسڵ دەکرێت


Mosul, Iraq
Mosul, Iraq
سەرکردایەتى عەمەلیاتى موسڵ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کەوا شەوى یه‌کشه‌ممه‌ هێزەکانى هاوبەشى سوپا و پۆلیس لە ئەنجامى شەڕوپێکدادانێکدا لە شارۆچکەى شۆرا لە باشورى موسڵ 8 چەکدارى داعشیان کوشتووە کە سەرکردەیەکى ئەو رێکخراوە بە پلەى والى شۆراى داعش و بە ناوى ئەبو فاتیمە لە نێوانیاندا بووە، ژورى هاوبەشى عەمەلیاتیش ڕایگەیاند کەوا هێزەکانیان قەزاى حەزەریان کۆنترۆڵ کردۆتەوە دواى ئەوەى شەوى شەممەى ڕابردوو بەشێک لەو قەزایە کەوتە دەست چەکدارانى داعش و پردى سەرەکى قەزاکە و باڵاخانەکانى قایمەقامیەت و ئەنجومەنى قەزا و بەڕێوبەرایەتى پـۆلیسیان تەقاندەوە.
سەبارەت بە ڕووداوەکانى قەزاى حەزەریش ئەسیل نوجەیفى پارێزگارى موسڵ لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا، هێزە ئاسایشیەکانى قەزاکەى بەوە تۆمەتبارکرد کەوا نەک هیچ ڕۆڵێکیان نەبووە لە ڕووبەڕووبوونەوەى چەکداران، بەڵکو ئاسان کاریشیان بۆ کراوە. ئاشکراشى کرد فەرمانى کردووە بە پـێکهێنانى کۆمیتەیەک بۆ لێپرسینەوە و سزادانى کاربەدەستانى ئاسایش لەو ناوچەیە چونکە ڕووداوەکەى بە گوماناوى ناوبرد.
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:48 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG