هه‌ردوو شاندی دانوسـتاندنکاری حکومه‌تی پاکسـتان و کۆمه‌ڵی تاڵیبان له ئیسلام ئاباد بۆ یه‌که‌م جار کۆبوونه‌وه له پـێناو کۆتاییهێنان به‌و یاخیبوونه‌ی بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی هه‌زاران که‌س له ماوه‌ی حه‌وت سـاڵی ڕابردوودا.
کۆبوونه‌وه‌که ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به‌ڕێوه‌چوو به مه‌به‌سـتی پلاندانان بۆ وتووێژه‌کانی داهاتووی نێوانیان.
تاڵیبان داوا ده‌کات شه‌ریعه‌تی ئیسلامی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات په‌یڕه‌وبکرێت و هه‌موو ئه‌و چه‌کدار و ئه‌ندامانه‌ی لای حکومه‌ت ده‌سـتگیرکراون ئازادبکرێن و هێزه‌کانی حکومه‌تیش له ناوچه خێڵه‌کیـیه‌کانی باکوری ڕۆژئاوای پاکسـتان بکشێنه‌وه. ئه‌و ناوچانه به‌وه ناسراون که شوێنی چه‌کدارانی یاخیبووی خۆجێی و دهرهکیشـن.
ئه‌ندامانی شاندی حکومه‌ت بۆ وتووێژه‌کان گوتیان ئه‌وان له باره‌ی دانوسـتاندنهکانهوه گه‌شبین نین.
ڕه‌خنه‌گران ده‌ڵێن حکومه‌تی سه‌رۆک وه‌زیر نه‌واز شه‌ریف هه‌ڵوێسـتێـکی لاوازی به‌رامبه‌ر تاڵیبان هه‌یه.