له په‌راوێزی کۆنفرانسه ئاسایشیه‌که‌ی میونخ له ئه‌ڵمانیا هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و ئێران کۆبوونه‌ته‌وه بۆ باسکردنی به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران.
پێشتر حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆکی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه کردووه له‌م چه‌ند مانگه‌ی ڕابردوودا په‌یوه‌ندیه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌وروپادا به ته‌واوه‌تی ئاسایی بۆته‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌مریکاشدا چۆته قۆناغێکی نوێوه.
ئارام موده‌ڕیسی، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان ده‌ڵێت جێی مه‌خابنه له ده‌می دانوستاندنه‌کاندا له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران، پرسه‌کانی تر له‌به‌رچاو نه‌گیران وه‌ک ئه‌و پێشێلکاریانه‌ی به‌رامبه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ ده‌کرێن ، هه‌روادێ و زیادبوونێکی ترسناکی ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له سێداره ده‌درێن و وه‌ک به‌ڕێز موده‌ڕیسی ده‌ڵێت هۆکاره‌که‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ستیاری ئه‌و به‌رنامه ناوکیه‌یه که ئێران هه‌یه‌تی.
به‌ڕێز موده‌ڕیسی ده‌شڵێت به‌رژه‌وه‌ندخوازیی وڵاتانی ڕۆژئاوایی شتێکی شاراوه نییه و تا ئێستاش گه‌وره‌ترین مه‌ترسی بۆسه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ڕۆژئاوا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ئه‌وه‌یه ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌کی ناو‌کی.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ ئارام موده‌ڕیسی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: