ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی ڕایگه‌یاند، هه‌ردوو شـاند‌ی حکومه‌ت و ئۆپـۆزسیۆنی سوریا له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌شی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له ژنێڤ قسه‌یان له‌سه‌ر مه‌سه‌له ئاسایشیـیه‌کانی وڵاته‌که‌یان کردووه، به‌ڵام کۆک نه‌بوون له‌سه‌ر چۆنیه‌تی چاره‌سه‌رکردنی تێرۆر.
ئیبراهیمی شه‌وی پـێـنجشه‌ممه له کۆنگره ڕۆژنامه‌وانیـیه ڕۆژانه‌یـیه‌که‌یدا گوتی کۆده‌نگیـیه‌ک هه‌یه که تێرۆر له سوریا هه‌یه و کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌یه، به‌ڵام هیچ ڕێک نه‌که‌وتوون له‌سه‌ر چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵیدا.
گوتیشی کۆبوونه‌وه‌که‌ی پـێـنجشه‌ممه ده‌مێـک گرژی تێده‌که‌وت و ده‌مێـکیش هێورده‌بووه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد دوایـین کۆبوونه‌وه پـێش نیوه‌ڕۆی هه‌ینی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌دوایدا کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی ده‌به‌سـتێت و تیایدا پـوخته‌یه‌ک له باره‌ی وتووێژه‌کان پـێشـکه‌ش ده‌کات. پاشان هیوای خواست سوود له کۆبوونه‌وه‌کان وه‌ربگیرێت بۆ گه‌ڕی داهاتووی وتووێژه‌کان، به‌ڵام نه‌یگوت گه‌ڕی داهاتوو که‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.