کورد له سوریا وه‌ک یه‌که‌م هه‌نگاو به ئاڕاسته‌ی ڕاگه‌یاندنی هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی خۆی له کانتۆنی جزیره ڕاگه‌یاند که له دێرک هاوسنوری هه‌رێمی کوردستانی عێراق تا سه‌رێ کانی ده‌گرێته‌وه.
وه‌ک هه‌واڵه‌کان ده‌ڵێن له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا هه‌ردوو کانتۆنی (عه‌فرین و کۆبانی) یش ڕاده‌گه‌یه‌نرێن.
هۆزان مه‌حمود، نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه ده‌ڵێت ئه‌م هه‌نگاوه‌ی کوردی سوریا گرنگه به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر پێداچونه‌وه‌یه‌ک به مێژووی ده‌یان ساڵی سه‌رکوتکردنی کوردی سوریا بکه‌ین به ده‌ستی ڕژێمی به‌عس له‌وێ و هه‌روه‌هاش له ڕوانگه‌ی ئه‌و ده‌ست و برده‌ی کردیان بۆ ڕاگه‌یاندنی هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ.
هۆزان ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات هۆکار زۆرن بۆ پێشوازی نه‌کردن له‌م هه‌نگاوه‌ی کوردی سوریا به تایبه‌تیش له‌لایه‌ن هه‌ندێک لایه‌نی کوردیه‌وه له‌وانه ڕکابه‌ریی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه و هه‌ندێکیش پێیان وایه ئه‌م ئه‌زموونه سه‌ر ناگرێت، وه ده‌شڵێت له ده‌مێکدا ئه‌م به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه کاتیه به شێوازێکی مپۆدێرنانه هاتۆته ئاراوه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، هۆزان باسیش له‌وه ده‌کات که ده‌شێت ڕێکخراوه تێرۆریستیه‌کانی وه‌ک ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش) یان ئه‌لقاعیده ببنه مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌زموونه‌ی کوردی سوریا به‌ڵام به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و تێرۆریستانه له‌لایه‌ن کورده‌وه کارێکی ژیرانه بووه و په‌یامه گرنگه‌که‌شی له‌وه‌دایه که کورد له سوریادا وهل لایه‌نێکی سیکیولار خۆی نیشانی جیهان دا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه.