له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که هه‌وڵه‌کان زۆرن بۆ ڕێگه‌گرتن له توندوتیژیه‌کان دژ به خانمان به‌ڵام ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت به‌ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو له ناو کۆمه‌ڵگادا توندوتیژی دژی ژنان له کۆمه‌ڵگادا هه‌یه.
خانمان یاداشت ده‌رده‌که‌ن، خۆپیشاندان ده‌که‌ن، مان ده‌گرن، ده‌چنه به‌رده‌م په‌رله‌مان و دامه‌زراوه‌کانی تریش بۆ دانپێدانان و جێگیر کردنی مافه‌کانیان، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێک باریشدا ده‌گوترێت ده‌بێت بزانرێت به‌بێ دابینکردنی مافه‌کانی خانمان، پێشکه‌وتنه‌کان له‌رزۆک ده‌بن و توانی به‌رده‌وامیشیان نابێت.
نوێترین یاداشتی خانمان که ژماره‌یه‌ک چالاکوان و داکۆکیکار داویانه‌ته په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، یاداشتی ئه‌و خانمانه بوو له به‌رده‌م ئۆفیسی په‌رله‌مانی هه‌رێم مانگرتنێکی کاتییان ڕاگه‌یاند و هه‌ر له‌و شوێنه‌شدا ده‌واریان هه‌ڵدا و تا ڕۆژی دواتر مانه‌وه.
میوانه‌کانی مێزگرد:
په‌روا عه‌لی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق
ڕۆزا حسێن، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر
له‌و یاداشته‌دا داوا کراوه دۆسێی خانمان به ڕژدی به هێند وه‌ربگیرێت و هه‌وڵیش بدرێت بکوژانی خانمان بگیرێن و سزای یاسایی خۆشیان وه‌ربگرن.
به‌شێکی تری داواکانی خانمان بریتیه له گرنگیدان و پاراستنی شوێنه‌کانی داڵده‌دانی ئه‌و خانمانه‌ی ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی ده‌بنه‌وه، ڕۆڵی سیاسی خانمان هه‌ر به ڕووکه‌ش نه‌بێت، ده‌ستدرێژی و گێچه‌ڵی سێکسی به‌رامبه‌ر خانمان به تاوان دابنرێت و جێبه‌جێکردنی یاسای توندوتیژی به شێوه‌یه‌کی بابه‌تیانه، هه‌روه‌هاش بنه‌بڕ کردنی دیارده‌ی چه‌کداری که به هۆکارێکی سه‌ره‌کی ئاسانکردنه‌کان دانراوه بۆ کوشتنی ژنان.
به‌ڵێن ساڵح ئه‌م مێزگرده‌ی ئاماده‌کردووه و پێشکه‌شی ده‌کات.
زانیاری زیاتر له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه: