رێز گرتن له هونه‌رمه‌ندان ئه‌رکێکی پیرۆزه، چ له ئه‌وانه‌ی له‌م جیهانه‌دا ماڵئاواییان کردوون وه یاخود ئه‌وانه‌ی هێشتا له ژیاندان و له پێناوی به زیندوو هێشینه‌وه‌ی به‌شێکی هه‌ره گرنگ له فه‌رهه‌نگه‌که‌یان تێ ده‌کۆشن. مه‌ڵبه‌ندی ماملێ یه‌کێک له‌و لایه‌نانه‌یه که رێز له هونه‌رمه‌ندان ده‌گرێت و خه‌ڵاتی ئه‌مسالیشی به گۆرانیبێژی ناوبانگی کورد ناسری ره‌زازی پێشکه‌ش ده‌کات.
ووریا ماملێ ووته بێژی مه‌ڵبه‌ندی هونه‌رمه‌ندی زینده یادی کورد مه‌حه‌مه‌د ماملێ له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به ناوه‌نده‌که‌یان وخه‌ڵاته ساڵانه‌که‌ی ده‌ڵی " بیرۆکه‌ی درووستبوونی ئه‌م مه‌ڵبه‌نده بنه‌ماڵه‌ی ماملێ پێ هه‌ستاوه و سه‌ربه‌خۆیه و هیچ لایه‌نێک و هیچ پارتێک یان ده‌وڵه‌تێک پاڵپشتی داراییمان ناکات به‌ڵام هه‌مویان به خۆشیه‌وه پاڵپشتی مه‌عنه‌ویمان ده‌که‌ن. کاک ووریا هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت بیرۆکه‌که له‌و رۆژه‌وه ده‌ستیپێکرد که باسێک روویدا له نێوان من و کاک خانه‌ی برا گه‌وره‌مان، که باسی مێژووی بنه‌ماڵه‌ی خۆمان کرا که زۆرتر له 130 ساڵ مێژوویه‌کی هونه‌ری، مێژوویه‌کی وێژه‌یی له پشت بنه‌ماڵه‌ی ئێمه‌دا هه‌یه و هه‌ر له‌وێه‌وه قسه‌کانمان په‌ره‌ی سه‌ندو بیرمان له‌وه کرده‌وه ئێمه‌ش وه‌ک یه‌ک میلله‌ت وه‌ک یه‌ک نه‌ته‌وه که به داخه‌وه ده‌وڵه‌تمان نییه وه یاخود ئۆرگانێک یان جێگایه‌ک نییه هانده‌ر بێ بۆ کاری وێژه‌یی و هونه‌ری ، ئێمه‌ش به پێ توانای خۆمان ویستمان ده‌ست به کارێکی له‌و جۆره‌دا بکه‌ێن بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ئیعتبارێک بۆ ئه‌و 130 ساڵه‌و هانده‌رێک بۆ هونه‌رمه‌ندان ".