عێراق له قه‌یرانێکی ئاڵۆزی ناوخۆییدایه هه‌م له ڕووی سیاسی و هه‌میش له ڕووی ئاسایشیه‌وه.
هێرشه‌کانی تێرۆریستان له عێراقدا به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو زیادیان کردووه و حکومه‌تی عێراقیش هه‌تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت نه‌یتوانیوه کۆنترۆڵی ئه‌و ڕه‌وشه بکات که وڵاته‌که‌ی تێکه‌وتووه.
وه‌ک هه‌وڵێک بۆ چاره‌سه‌رکردن، ڕێبه‌رانی عێراق سه‌ردانی واشنتۆن ده‌که‌ن. پێشتر نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق سه‌ردانی ئه‌مریکای کرد و دواتریش و له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا ساڵح موتڵه‌گ جێگره سوننه‌که‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که له واشنتۆن بوو و له‌م هه‌فته‌یه‌شدا ئوسامه ئه‌لنوجه‌یفی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق دیته واشنتۆن و بڕیاریشه دواتریش مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و دکتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆکی لیستی ئه‌لعێراقیه‌ش سه‌ردانی واشنتۆن بکه‌ن.
به‌ڵێن ساڵح بۆ ئه‌م مێزگرده میوانداریی ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی کردووه:
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین.
دکتۆر ئومێد ڕه‌فیق، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی.
ئایا کێشه‌کانی عێراق له واشنتۆن چاره‌سه‌ر ده‌کرێن؟
ئاله‌م ڕه‌وشه‌دا وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌توانێت چی بۆ عێراق بکات؟
شیکه‌ره‌وه ده‌ڵێن ڕێبه‌رانی وڵاته‌که خۆیان ئاماده نین له‌سه‌ر یه‌ک مێز دانوستاندن بکه‌ن و ئه‌و ئاشته‌واییه‌ی ده‌مێکه باسی لێوه ده‌کرێت بێننه ئاراوه. وه‌ک ده‌ڵێن مه‌رج نییه کێشه ئاسایشیه‌کانی عێراق هه‌ر ته‌نها به کڕینی چه‌ک کۆتایی پێبێت به‌ڵکو هه‌نگاوی یه‌که‌م به ئاڕاسته‌ی کۆتایی هێنان به تێرۆریزم به ئاشته‌وایی ده‌ستپێده‌کات.
زانیاری زیاتر له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه: