وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ناڕه‌زایی خۆی ده‌ربڕی له به‌رامبه‌ر ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی سه‌روه‌ت و سامانه سروشـتیـیه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتان له‌مه‌ڕ هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێم بۆ بازاڕه‌کانی جیهان له ڕێـگه‌ی تورکیاوه.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕۆژی هه‌ینی له به‌یانـنامه‌یه‌کدا مه‌خابن و سه‌رسوڕمانی خۆی له‌م باره‌یه‌وه نیشـان دا و گوتی ئه‌وه پـێشێلیـیه‌کی ئاشـکرای ده‌سـتوری عێراقه و هه‌روه‌ها ئه‌و ڕێـکه‌وتنه‌ی له 25 ی مانگی دوازده حکومه‌تی فیداراڵی و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پـێی گه‌یشـتن.
هاوکات ناڕه‌زایی توندیشی له به‌رامبه‌ر حکومه‌تی تورکیا ڕاگه‌یاند که به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی به‌غدا ڕێـگه‌ی به هه‌رێم داوه له ڕێـگه‌ی به‌نده‌ری جیهانه‌وه نه‌وت هه‌نارده بکات. ئاماژه‌ی به‌وه کرد ئه‌م هه‌ڵوێسـته‌ی تورکیا پـێچه‌وانه‌ی ئه‌و به‌ڵێنه‌یه که وه‌زیری وزه‌ی تورکیا دایبوو له میانه‌ی کۆبوونه‌وه سێ قۆڵیـیه‌که‌ی مانگی دوازده‌ی سـاڵی ڕابردووی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره. هه‌روه‌ها پـێچه‌وانه‌ی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه هاوبه‌شه‌یه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵاته که له 19 ی مانگی نۆی سـاڵی ڕابردوو له به‌غدا مۆرکرا.