Accessibility links

چه‌کداران شاری فه‌لـلوجه‌ی ڕۆژئاوای عێراق کۆنترۆڵ ده‌که‌ن

  • Goran Tawfeeq

کۆمه‌ڵه‌ چه‌کداره‌کان له‌ ڕۆژئاوای عێراق ده‌سـتیان گرتووه‌ به‌سه‌ر شـاری فه‌لـلوجه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای ئه‌نبار‌ و شه‌ڕ و پـێـکدادان بۆ ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌ له‌و شـاره‌ و شـاری ڕه‌مادی ناوه‌ندی ئه‌و پارێزگایه‌ به‌رده‌وام بووه‌.
گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌غدا ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه‌ ناردووه‌ و تیایدا ده‌ڵێت له‌ شـاری فه‌لـلوجه‌ هێزه‌کانی پـۆلیس به‌بێ شه‌ڕ، بنکه‌کانیان ڕاده‌سـتی چه‌کداره‌کان کردووه‌ و نازانرێت ئایا ئه‌و چه‌کدارانه‌ سه‌ر به‌ هۆزه‌کانی ناوچه‌که‌ن یان کۆمه‌ڵه‌کانی سه‌ر به‌ ڕێـکخراوی ئه‌لقاعیده‌.
XS
SM
MD
LG