له به‌رده‌وامی شه‌ڕ و پـێـکدادانه‌کانی نێوان هێزه‌کانی حکومه‌تی عێراق و چه‌کداران له پارێزگای ئه‌نباری ڕۆژئاوای وڵاته‌که به لایه‌نی که‌م 5 که‌س کوژراون و 5 که‌سی دیکه برینداربوون.
به‌پـێی سه‌رچاوه ئاسایشیـیه‌کان ڕۆژی سێشه‌ممه له میانه‌ی شه‌ڕ و پـێـکدادانه‌کانی ناوچه‌ی ئه‌لحه‌میره‌ی ڕۆژئاوای شـاری ڕه‌مادی ناوه‌ندی پارێزگای ئه‌نبار 4 چه‌کدار و سه‌ربازێـک کوژراون.
هه‌روه‌ها له کۆی هێرشه‌کانی کراونه‌ته سه‌ر هێزه‌کانی حکومه‌ت له هه‌ردوو شـاری ڕه‌مادی و فه‌لـلوجه 5 سه‌رباز و پـۆلیس برینداربوون.
له شه‌ڕه‌کانی شه‌وی دووشه‌ممه‌ی ڕه‌مادی ڕۆژنامه‌وانێـک کوژراوه، به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌و ڕۆژنامه‌وانانه‌ی ئه‌مسـاڵ له عێراقدا کوژراون گه‌یشته 11 ڕۆژنامه‌وان.
ڕۆژنامه‌وان عومه‌ر ئه‌لفه‌راجی ته‌مه‌ن 23 سـاڵ که بۆ ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌نبار کاری ده‌کرد و ڕوماڵی هه‌واڵه‌کانی شه‌ڕه‌که‌ی ده‌کرد، گولـله‌یه‌ک به‌ر سه‌ری که‌وتووه و ده‌سـتبه‌جێ گیانی له‌ده‌سـتداوه.
له لایه‌کی دیکه‌وه نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ عێراق نیکۆلای ملادینۆڤ داوای له هه‌ردوو لایه‌نی شه‌ڕه‌که کرد ڕه‌وشه‌که هێور بکه‌نه‌وه و پابه‌ندی ئه‌و ڕێـکه‌وتنانه بن که نوێنه‌رانی حکومه‌ت و خێڵه‌کانی ئه‌نبار پـێشـتر مۆریان کردووه. گوتیشی ئه‌م ڕووداوانه‌ی ئێسـتای ئه‌نبار جێی نیگه‌رانیـیه.
جێی ئاماژه‌یه پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه هێزه‌کانی حکومه‌تی که‌وتنه جوڵه به مه‌به‌سـتی کۆتایی‌هێنان به مانگرتنه‌کانی شـاری ڕه‌مادی، شه‌ڕ و پـێـکدادان هه‌ڵگیرسا و له کاردانه‌وه‌یدا 44 ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ئه‌لموته‌حیدوون للئیسڵاح بڕیاری ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی خۆیان دا. هاوکات سـاڵح ئه‌لموتله‌گ جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ناڕه‌زایی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی ده‌ربڕی و داوای له ئه‌ندامانی حکومه‌ت و په‌رله‌مان کرد ده‌سـت له کاره‌کانیان بکێشنه‌وه.