ئه‌نگێلا مێرکڵ جارێـکی دیکه و بۆ گه‌ڕی سێـیه‌م و چوار سـاڵی دیکه سوێندی یاسایی خوارد وه‌ک ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته‌که‌ی به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاری دا له پـۆسته‌که‌ی بمێنێته‌وه.
پاش سوێندخواردنه‌که، خانم مێرکڵ سه‌رۆکایه‌تی یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی حکومه‌ته نوێـیه‌که‌ی کرد که له هاوبه‌ندی پارته‌که‌ی پارتی یه‌کێتی کرسـتیانی دیموکرات و باڵه بایرنه‌که‌ی له‌گه‌ڵ پارتی سۆشیال دیموکرات پـێـکهاتووه.
خانم مێرکڵی ته‌مه‌ن 59 سـاڵ که به به‌هێزترین ژنی جیهان داده‌نرێت، له ده‌نگدانه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی په‌رله‌مان ده‌نگی 462 له کۆی 621 په‌رله‌مانتاری به‌ده‌سـتهێنا.
سه‌رۆکی په‌رله‌مان گوتی 150 په‌رله‌مانتار به نه‌رێ ده‌نگیان دابوو، له‌وانه 39 یان له ئه‌ندامانی هاوبه‌ندی خانم مێرکڵ بوون. 9 په‌رله‌مانتاریش ده‌نگیان نه‌دابوو.
به‌م ئه‌نجامانه خانم مێرکڵ به ڕێژه‌ی 74% ده‌نگی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته‌که‌ی به‌ده‌سـتهێنا.