هه‌تا کاژمێر 8 ی شه‌و به کاتی که‌رکوک شه‌ڕ به‌رده‌وام بووه له نێوان هێزه‌کانی ئاسایش و ئه‌و چه‌کدارانه‌ی باره‌گای هه‌واڵگرییان له شـاری که‌رکوک گرتووه.
یه‌حیا به‌رزنجی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له که‌رکوک له ڕاپـۆرتێـکی ڕاسته‌وخۆی به‌رنامه‌کانی ڕادیۆ گوتی هه‌تا ئێسـتا 5 کوژراو و 60 بریندار گه‌یشـتوونه‌ته نه‌خۆشـخانه‌کانی که‌رکوک. شه‌ش له برینداره‌کان کارمه‌ندانی تهندروسـتین.
گوتیشی عه‌مید سه‌رحه‌د قادر ڕایگه‌یاندووه 5 له چه‌کداره‌کان به کوژراوی بینراون. له نێو کوژراوه‌کانی هێزه‌کانی حکومه‌ت ئه‌فسه‌رێـکی چوار ئه‌ستێره و 2 ئه‌ندامی هێزه‌کانی ئاسایش و پـۆلیسێـک و شوفێرێـکی ئه‌مبوڵانس هه‌ن.
هه‌روه‌ها 14 که‌سی سیڤیل به بارمته لایه‌ن چه‌کداره‌کانه‌وه گیرابوون، به‌ڵام دواتر ئازادیان کردوون و دووانیان برینداربوون.
باره‌گاکه که له سێ نهۆم پـێـکهاتووه، هه‌ردوو نهۆمی یه‌که‌م و دووه‌م پاکـکراوهتهوه، به‌ڵام هێشـتا چه‌کدار له نهۆمی سێـیه‌م ماونه‌ته‌وه.
پاشـان هێزی دژه تێرۆر له شـاری سلێـمانیـیه‌وه گه‌یشـتوونه‌ته که‌رکوک.