Accessibility links

کۆنفرانسی هه‌ڵمه‌تی نیشـتیمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت

  • Omer Farhadi

هه‌ولێر

هه‌ولێر

له‌ شـاری هه‌ولێر پـێشـنیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه‌، کۆنفرانسی هه‌ڵمه‌تی نیشـتیمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان له‌ هه‌رێمی کوردسـتان ئه‌نجام درا به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان نێچرڤان بارزانی و به‌رپـرسـانی حکومی و کونسوڵی چه‌ندین وڵات له‌ هه‌رێم و نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و یه‌کێتی ئه‌وروپا و ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ ئافره‌تان و ژنان.
چه‌ندین وتاری تایبه‌ت به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ خوێندرایه‌وه‌ له‌ لایه‌ن سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و یه‌کێتی ئه‌وروپا و پـرۆفیسۆر مسته‌فا زه‌ڵمی و ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی کاروباری خانمان.
XS
SM
MD
LG