Accessibility links

سوننه‌کان سزای له‌ سێداره‌دانی عێراق دژ به‌ خۆیان ده‌زانن


جێبه‌جێکردنی سزای له‌سێداره‌دان له‌ عێراق له‌ سه‌ر ئاستی ناوخۆو ده‌ره‌وه‌یش ناڕه‌زایی لێکه‌وتووه‌ته‌وه‌. ژماره‌یه‌ک له‌ پارت و لایه‌نه‌ سوننه‌ ئاینزاکانی عێراق و که‌سایه‌تییه‌ ئاینییه‌ سوننه‌کانی عێراق به‌ تایبه‌تی له‌ شاری موسڵ هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوێست وه‌رگرتن ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌و جێبه‌جێکردنی ئه‌و سزیانه‌ ڕانه‌وه‌ستێت.
سوننه‌کان پێیان وایه‌ ئه‌م سزایانه‌ دژ به‌وانه‌ و ده‌ڵێن هه‌ڵمه‌تێکی هه‌ڕه‌مه‌کی ده‌ستیپێکردووه‌ بۆ ده‌ستگیر کردنی که‌سانی ئاینی سوننه‌ و تۆمه‌تبارده‌کرێن به‌ تاوانی تیرۆر.
عه‌بدوڵلا جبوری وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی دادو چاکسازی له‌ شاری موسڵ له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت خودی یاسای جیبه‌جێکردنی سزای له‌سێداره‌دان دژ به‌ سوننه‌کان دانراوه‌.
هاوکات ئه‌شواق جاف سه‌رۆکی کۆمیته‌ی مافی مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانی عێراقدا ده‌ڵێت فشارێکی زۆری نێونه‌توه‌یی سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه‌ له‌ سه‌ر عێراق هه‌یه‌.
زانیاری زیاتر له‌ ڕاپۆرتی ئه‌میر گۆراندا ببیستن.
XS
SM
MD
LG