له جه‌زائیر 12 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتدا و نزیکه‌ی 240 که‌سی دیکه برینداربوون له‌و ئاهه‌نگانه‌ی له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌دا سـازکران به بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پـێی وڵاته‌که‌یان به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی بورکینا فاسۆ و ده‌رچوونیان بۆ مۆندیالی 2014 که بڕیاره هاوینی داهاتوو له به‌ڕازیل به‌ڕێوه‌بچێت.
کاربه‌ده‌سـتانی جه‌زائیر ده‌ڵێن له ئاههنگێڕانهکاندا ماشێنێـک له ڕێگایه‌کی شاخاوی شـاری بێجایه وه‌رگه‌ڕاوه و که‌وتووه‌ته دۆڵێـکهوه و له ئاکامدا 5 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه. له شـاری بسکرهی باشوری وڵاته‌که‌ش 4 که‌س له ڕووداوێـکی هاتووچۆدا مردوون. 3 که‌سه‌که‌ی تر له ناوچه‌ی جیاجیا هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه مردوون.
سێشه‌ممه پاش کۆتایی یاریـیهکه و بردنه‌وه‌ی جه‌زائیر، به هه‌زاران که‌س له‌و وڵاته ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و که‌وتنه ئاهه‌نگێڕان به‌و بۆنه‌یه.