ڕێبه‌ری باڵای ئێران ده‌ڵێت تاران له مافی ناو‌کی خۆی خۆش نابێت، له کاتێکدا کۆبوونه‌وه‌ی نێوان وڵاته‌که‌ی و گروپی 6 وڵاتانی زلهێزی جیهان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له ژنێڤ ده‌ستپێده‌کاته‌وه.
به‌ر له ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی وتووێژه‌کان ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی ڕایگه‌یاند ئه‌و هێڵی سووری بۆ وتووێژکه‌رانی داناوه، به‌ڵام ده‌شڵێت ئێران خوازیاره ببێت به دۆستی گشت وڵاتان به وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاشه‌وه.
هاوکات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گه‌شبینی ده‌ربڕی له‌مه‌ڕ پێشوه‌چوون له خولی نوێی وتووێژه‌کانی ناو‌کی له ژنێڤ، به‌ڵام گوتیشی پێشوه‌چوونه‌کان ده‌که‌ونه سه‌ر ئه‌وه‌ی تارانیش پێگه‌ی یه‌کسانی خۆی له‌م وتووێژانه‌دا هه‌بێت.