سه‌رۆک ئۆباما ڕاسته‌وخۆ داوای له یاسادانه‌رانی وڵاته‌که‌ی کرد سزای نوێی ئابوری به‌سه‌ر ئێران‌دا نه‌سه‌پـێنن، له کاتێـکدا دانوسـتاندنه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته به‌رده‌وامن به مه‌به‌سـتی گه‌یشتن به ڕێـکه‌وتنێـک له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که.
سه‌رۆک ئۆباما سێشه‌ممه میوانداری کۆبوونه‌وه‌یه‌کی له کۆشـکی سـپی کرد و له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانی کۆمیته‌ی ئه‌نجومه‌نی سینات بۆ کاروباره‌کانی بانک و په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ده‌ره‌کی و کاروباری له‌شـکری و هه‌واڵگیری کۆبووه‌وه.
سه‌رۆک ئۆباما نوێترین زانیاری په‌یوه‌سـت به وتووێژه‌کانی ژنێڤی نێوان شه‌ش زلهێزی جیهان و ئێران پـێشـکه‌ش به کۆمیته‌ی ئه‌نجومه‌نی سینات کرد.
هه‌روه‌ها له کۆبوونه‌وه‌که‌ی سێشه‌ممه‌ی کۆشـکی سـپی، سه‌رۆک ئۆباما درێژه‌ی به هه‌وڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ی دا بۆ پـێدانی ده‌رفه‌تی زیاتر به هه‌وڵی دیپـلۆماسی تاوه‌کو له‌گه‌ڵ ئێران‌دا به ڕێـکه‌وتنێـک له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که بگه‌ن.
ڕۆژی دووشه‌ممه خانم جێنێفه‌ر سـاکی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا گوتی هیچ گومانی له‌سه‌ر نیـیه، کاریگه‌ری سزاکان وه‌های له ئێران کرد بـێته سه‌ر مێزی دانوسـتاندن.