کاربه‌ده‌ستێکی ئه‌فغانستان ده‌ڵێت به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی لاڕێوه له ژێر پاساێک یان ئۆتۆبیسێکدا له باشوری وڵاته‌که 8 که‌س کوژراون که پـێنجیان ژنن.
موحه‌مه‌د ڕه‌سولیار جێگری فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێمی زابول ده‌ڵێت ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگه سه‌ره‌کیه ڕوویداوه که کابوڵ ی پایته‌خت ده‌به‌ستێته‌وه به باشوری وڵاته‌که‌وه.
ڕه‌سوڵیار ده‌ڵێت 2 منداڵ و پیاوێکی به ته‌مه‌نیش له نێو کوژراوه‌کانی ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینیدا بوون و که‌سی نۆهه‌میش برینداره.
پۆلیس ده‌ڵێت هێشتاش له لێکۆڵینه‌وه‌دان هه‌تا بزانرێت ئایا قوربانیانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه ئه‌ندامانی یه‌ک خێزانن یان نا.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و هێرشه ڕانه‌گه‌یاندووه ، به‌ڵام پێده‌چێت لۆمه‌ی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه له ئه‌ستۆی یاخیبوانی تاڵیبان بنرێت.
باشوری ئه‌فغانستان به مۆڵگای تاڵیبان داده‌نرێت و ده‌شکرێت بگوترێت یاخیبوان ڕۆژانه هێرشی خوێناوی ده‌که‌نه سه‌ر هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌فغانستان و هه‌روه‌هاش هێزه‌کانی ناتۆ.
وه‌ک بارێکی ئاسایی زیاتر خه‌ڵکی سیڤیڵ ده‌بنه قوربانی دانانه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبانه له لایه‌ن یاخیبوانه‌وه.