ئه‌مرۆ به‌لای که‌م له سێ به‌شی کوردستان که مرۆڤ له خه‌و ڕا ده‌بێت نازانێت به چ خه‌وێکی ترسناک ڕاده‌چه‌ڵه‌کێت و له خه‌و را ده‌بێت وه یاخود به چ ده‌نگ و باسێکی غه‌مناکه‌وه رۆژه‌که‌ی ده‌ست پێ ده‌کات. سه‌باره‌ت به له سێداره‌دانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆمه‌ڵێک له چالاکوانانی کورد ده‌ستیان به کامپه‌ێنی یه‌ک هه‌زار ووشه کردوون له سه‌ر فه‌ێس بوک.
رۆژنامه‌وان کاوه قوره‌ێشی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت" کۆمه‌ڵێک له چالاکوانانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد له رێگای فه‌ێس بوکه‌وه ئه‌و کامپێنه‌یان رێکخستوون له هه‌ڵمه‌تێکی هاوبه‌شدا بچنه لاپه‌ڕه‌ی تۆره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی لێپرسراوانی کۆماری ئیسلامی وه کامینت و بۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر دژایه‌تی کردنی بریاری له سێداره‌دان رابگه‌ێن و له دوێنی شه‌وه‌وه ئه‌م کامپه‌ێنه ده‌ستی به چالاکی کردووه و تا ئێستا ژماره‌یه‌کی زۆر له به کارهێنه‌رانی تۆره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به کورد و نه کورده‌وه له‌وێ رویشتوون و بۆچوونی خۆیان به رێز و به شێوه‌یه‌کی ئاشتی خوازانه سه‌باره‌ت به دژایه‌تی کردن بۆ له سێداره‌دان نوسیوه. کاک کاوه هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت بێگومان هیچ کرده‌وه‌یه‌ک ناتوانێت گیانی مرۆڤێک ، هیچ چالاکیه‌ک به کۆمه‌ڵ گیانی مرۆڤێک که له ده‌ست چوه بگه‌رینێته‌وه ".