کاربه‌ده‌ستێکی دادوه‌ری ئێران ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتداران 16 سه‌رهه‌ڵداویان له سێداره داون، ته‌نیا چه‌ند کاتژمێران پاش ئه‌وه‌ی چه‌کداران له بۆسه‌یه‌کدا 14 هێزی پاسه‌وانی سنوریان کوشتن.
ئاژانسی نیمچه فه‌رمی پارس له زاری دادستانی گشتی و شورش له زاهدان له ستانی سیستان و به‌لوچستان محه‌ممه‌د مه‌رزیه ڕایگه‌یاند گوتویه‌تی سه‌رهه‌ڵداوه‌کان که سه‌ر به کۆمه‌ڵه نه‌یاره‌کانی دژ به حکومه‌تن سه‌ر له به‌یانی شه‌ممه له وڵام به هێرشه‌که‌دا له سێداره دران.
تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه، که‌س به‌رپرسیاره‌تی هێرشه‌که و کوشتنی پاسه‌وانه‌کانی نه‌گرتۆته ئه‌ستۆ که له ده‌ره‌وه‌ی شاری 'سراوان' له ناوچه‌یه‌کی شاخ و کێواوی له نزیک سنوری پاکستان روویدا.
هێرشه‌که له‌و ڕێگایه ڕوویدا که له لایه‌ن قاچاخچیانی ده‌رمانات یانیش سه‌رهه‌ڵداوان به‌کار ده‌هێندرێت.
ئێران ڕێگایه‌کیسه‌ره‌کیه بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌رمانات که له ئه‌فغانستانه‌وه دێت به ناو خاکی ئێران‌دا ده‌بردرێت و زۆربه‌شی بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا به‌ڕێ ده‌کرێت.